ئه‌و داعشه ئی ئه‌وڕۆ نی یه ڕه‌گه‌که‌ی زۆر قووله هه‌زار و قسور ساڵێکه تۆکه‌ی ڕوواوه به‌ڵام زه‌ویه‌که‌ی جیرانه‌تی عه‌ره‌به بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌موو کات سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و هێرشی ئاینده‌یه تا دوای هه‌زاران ساڵی تریش نابڕێته‌وه ، هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ک خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ، گرینگ ئه‌وه‌یه هۆشیاربینه‌وه له‌خه‌وه خه‌یاڵه‌ی حۆریات .
هیستریای داعش ..
داعش هیستریایه‌کی تری ئیسلامیه‌کانه له‌و په‌ڕی هه‌ڵچوونی ڕق و بکوژی هه‌موو شته جوانه‌کان ، تاڵان و فه‌رهود ، ئه‌نفال و کۆکوژی ، کۆیلهبازی ژنان و جاریهبازی تڵخ و تاڵ به‌ڵام هه‌وێنه‌که‌ی مۆرکی عه‌ره‌بی یه به‌شه‌کی کوردیش ڕه‌دووی که‌وتیه !
داعش و به‌عسی ..
دوو دیوی دراوێکن . داعشی ئێستا و به‌عسی جاران نه‌وه و کوڕ ، ئامۆزا و پورزای حه‌ره‌س قه‌ومین . هه‌رسێکیان لهزێرابی هۆشی عه‌ره‌به‌وه هه‌ڵقوڵاون و ڕاڕهویان گرتووه . ئه‌وه‌ی هات و ڕۆیی ئیتریش به‌دوای خۆیدا ده‌هینێ چونکه ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بۆگه‌نه که‌ڕه‌کیفه ده‌کا و بۆنی نابڕێ .
ڕۆژ و تاریکی ..
له‌نێوان ئاڵای ڕۆژی هه‌ڵهاتووی کوردستان و ئاڵای ڕه‌شی تاریکی چه‌ند بستێکی مێژوویی هه‌یه بۆ جه‌نگ و به‌راورد ، مارکسیانه یاسای یه‌کێتی دژه‌کان ده‌سه‌لمێنێ که هه‌میشه ڕووناکی و تاریکی نه‌گونجاون به‌ڵام یه‌کێتیان هه‌یه بێ یه‌کتری نابن . له‌هه‌مووشی گرینگتر خۆره‌که‌ی ناو ئاڵای کوردستان دووڕ به‌ئاڵای تاریکی و نه‌زانی هه‌ڵده‌دا دڵنیا سبه‌ی هه‌ر ئی ئێمه‌یه و داهاتووێکی پرشنگدار به‌ڕێوه‌یه ئه‌و گه‌شبینیه پێویست و ناچاریه .
هێزه‌که‌ی داعش ..
باوه‌ڕداره به‌شه‌ڕ و کوشتن ، هێزێکی تۆکمه‌ی ڕاهێنراوی گه‌ڕۆک هه‌رخۆی شوێنی شه‌ڕ هه‌ڵده‌بژێرێ ، خاوه‌ن هێزێکی ئاگربارێنی ئامانج شکێنه . خۆ ئه‌گه‌ر خۆشیان نهوهستابان ئه‌وه زۆربه‌ئاسانی به‌دوو داعشان هه‌ولێریان ده‌گرت دوای گرتنی مه‌خمور و گوێڕ . هه‌رچه‌نده هێرشیان بۆ ئه‌وێ تاکتیکی بوو له‌فراوانکردنی به‌ره‌کانی شه‌ڕ تا پێشمه‌رگه‌ش نه‌پڕژێته سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌رکردنیان له‌کۆی سنوره‌که . سودی باشیان له‌سه‌ربازه ڕاهێنراوه‌کانی سوپای عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سونه‌نشین کردیه لههاوهن هاویشتن و توانستی قه‌ناسی لیواکانی حه‌ره‌س جمهوری ڕاهێنراوی جارانی سه‌رده‌می صه‌دام !
جه‌نگی ده‌روونی ..
بکوژه و ببڕه تاکتیکێکی شه‌ڕه دهروونیهکهیانه نه‌یاره‌کانی خۆیانی پێ ده‌تۆقێنن ، دوای ئاگربارینی زۆر که‌ده‌بێ پێشمه‌رگه خۆی له‌به‌ر ڕاگرێ ، خێرا هێرش ده‌که‌ن ئه‌وکاته‌ش خاڵی لاوازیان ده‌کرێ تێک بشکێندرێن و به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه . یه‌کانگیری شه‌ڕه ده‌سته و یهخهکان ، نابه‌رابه‌ری هێز و توانا له‌شکریه‌کان خۆی دۆزه‌ره‌وه‌ی چاره و ڕێگای به‌ره‌نگاری به‌رده‌وامه .
فه‌رمانده‌ی گشتی ..
خۆ به‌رپرسی یه‌که‌می هێزی له‌شکری ته‌نیا بۆ به‌رکامێرا گه‌فکردن ، خۆگرژکردن و ددان لهچێڕهوه بردن نی یه ئه‌وه‌ندی دووربینی و توانستی به‌ڕێوه‌بردن هه‌روه‌ها بوونی مه‌رجه‌کانی سه‌رکرده‌ییه چ ئه‌وه‌ی به‌سروشتی هه‌یبێ یان له‌ڕێگای فێربوونه‌وه به‌ده‌ستی بهێنێ . له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه فه‌رمانده‌کانی فێڵیان لێکراوه یان ڕاستتر بڵێین خۆیان لێزان و بیرمه‌ندی به‌ئاگا نه‌بوون !
تهس دانه‌وه ..
دیاره بالۆره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بهداعشکاری له‌لایه‌ن تورک و عه‌ره‌به‌کانه‌وه ته‌سی پێدارایهوه جگه لهتهسه سیاسیه‌که و جاره‌کی دی چوونه‌وه ئامێزی عه‌ره‌به‌کانی به‌غدا تهسێکی له‌شکریش بوو شه‌نگالمان له‌پێناو دانا مێژووش شوژن درووی ده‌کا . ئاخر وڵات بهعهشایربازی نه‌دروست ده‌کرێ و نهدهشپارێزرێ فه‌رموون کام حیزبی سیاسی هه‌یه له‌کوردستان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی عه‌شیره‌تگه‌ری نه‌بێ ؟ دیاره سیاسه‌تی پینه و په‌ڕۆی شه‌ش ته‌قه‌ر و مانگه‌شه‌و هه‌ر ئه‌وه کاڵاو به‌رهه‌م و لێکه‌وته‌ی ده‌بێ ، دواین داهێنان سه‌یرکه .
سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ..
ئافه‌رین داعشه ناوخۆییه‌کانی په‌رله‌مان قسه‌که‌تان چووه سه‌رێ چونکه ئه‌وه‌ند بێ ڕێزن بۆ مارشی نیشتمانی ههڵنهدهستانه سه‌رپێ که‌چی بۆ وهلهکه عه‌رب و به‌نده‌ی تورک و ئاغای فارسی ده‌چه‌مێنه‌وه نه‌ک ده‌ستیان به‌ڵکو پێڵاوه‌کانیان ماچ ده‌که‌ن ! دڕزێن ئه‌ندام په‌رله‌مانێک که‌وتنه سهلاقوچکانێ و وه‌ک مریشکی بێ ڕاوکه هێلکهکهتان دۆڕان ههرههمووشتان تاوانبارن به‌رامبه‌ر مێژوو ڕووتان وه‌ک ئاڵاکه‌ی داعشه .
دینمان ئاینمان هه‌ر نیشتمان ..
جاره‌کی دی دینمان ئاینمان هه‌ر کوردستان . له‌به‌رچی ئه‌و پرسیاره ئیسلامیه سیاسی و توندڕه‌وه‌کان یاڕاستر بڵێین داعشه خۆماڵیه‌کانی توشی هیستریا کردووه ؟ خۆ ئه‌و هۆنراوه‌ی دڵداری شاعیر له‌مێژه هه‌یه و کرایته سرودی نیشتمانی هه‌زاره‌ها مه‌لای نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی به‌ره‌ی گه‌ل گوێبیستی بوون که‌سیش له‌گوڵ کاڵتر له‌سه‌ری نه‌دوا ! خێره تهشگهربهگوهکانی ئه‌م زه‌مانه دژی وه‌ستاینه‌وه یان به‌ته‌مان له‌وێ دوو حۆری عه‌ره‌بی زیاتر وه‌رگرن ؟ هه‌ی به‌لاقی خێویه‌وه !
کورد و نیشتمانه‌که‌ی ..
کوردستان ئه‌و خاکه‌یه گه‌لی کوردی جوتیار له‌سه‌ری له‌پێناوی ژیاوه ، زۆری جه‌ور و سته‌می داگیرکارانی به‌هۆیه‌وه چێژتووه ته‌نانه‌ت له‌کاتی هاتنی ئیسلامی عه‌ره‌بانیش وازی له‌ئاینه‌که‌ی خۆی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌س بتوانێ خاکه‌که‌ی بپارێزێ هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه کورد خاکه‌که‌ی له‌ئاین خۆشترده‌وێ ! یه‌زیدیه‌کان کوردی ڕه‌سه‌نن ئاماده‌بوون له‌پێناسه‌ی نوسراویان نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌نه عه‌ره‌ب که سه‌دامی عه‌ره‌ب داوی لێکردن ده‌بێ ببن به‌عه‌ره‌ب یان واز له‌یه‌زیدی بهێننن ببنه ئیسلام ؟ ئه‌وانیش به‌راوردیان کرد ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه لهدهسدهن ده‌کرێ سبه‌ی که‌سێک بێ ی و بنوسێت ئه‌وان کوردن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاینه‌که‌یان که ئاینی کوردیه له‌ده‌س بده‌ن و ببنه ئیسلام ئه‌وا هه‌موو مێژوو کلتوریان ده‌سڕێته‌وه . بۆیه ئه‌وان گیرۆده‌ی ئاینهکهیانن به‌ڵام ئێمه‌ی زۆرینه‌ی کورد که ئاینه‌که‌مان له‌ده‌سداوه ئێستا هه‌رگیز نامانه‌وێ نیشتمانه‌که‌مان له‌ده‌ست بده‌ین چونکه له‌جێ ی ئاینه‌که‌مانه و لۆیه‌ش ڕه‌وایه هه‌موو کورد له‌زاری دڵداره‌وه بڵێین: دینمان ئاینمان هه‌ر کوردستان . به‌به‌ڵگه‌ش له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ به‌خوێن هه‌ر ده‌سه‌لمێندرێ که‌چی په‌رله‌مانی کوردستان مارشهکهی شکاند دڵنیا سبه‌ی ئاڵاکه‌ی کوردستانیش داده‌به‌زێنێ .
نه‌وه‌ی نوێ ..
کێشه‌ی نه‌وه نوێکان لێ قه‌ومانه له‌ده‌شتێکی بیابانی بێ پشت و په‌نا ، چونکه نه‌وه کۆنه‌کان زانست و زانیاریه‌کانیان نانوسنه‌وه و نایگه‌یه‌نن به‌نه‌وه نوێکان . ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ سبه‌ی له‌دایک ده‌بێ قوڕێکی بۆ گیراوه‌ته‌وه پێڕاناگا له‌سه‌ری خۆی بگرێ ! هه‌موو ڕووداوه‌کانیان لا نوێ یه چونکه هیچیان بۆ نانوسنه‌وه تا به‌رپێ و هه‌نگاوه‌کانیان ببیننن هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌نده‌م په‌رله‌مانه نوێکان ده‌ستیان به‌رزکردیته‌وه لۆ گۆڕینی مارشی کوردی .
کورد پلانی نی یه ..
ئێستا بژی سبه‌ی گرینگ نی یه که‌چی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر نه‌خشه و پلانی سه‌دساڵی داهاتوویان هه‌یه بنگه کلتوریهکهیان پره له‌سه‌رچاوه که‌چی په‌ندی پێشینانی ئێمه‌ی کورد ده‌ڵێ: ئه‌وڕۆ بخۆ خوا که‌ریمه تا سبه‌ی . ته‌ماشای تورکان که‌ن ده‌ڵێن: بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویسته ژنانی کورد وا لێبکه‌ین به‌کوردی قسه‌نه‌که‌ن . ئه‌وکاته منداڵی کورد به‌کوردی قسه‌ناکا فه‌رموون هێزه‌کانی په‌که‌که له‌سه‌رۆکه‌وه تا گه‌دا هه‌رچی ژنیان له‌گه‌ڵه ئه‌وه‌ندی به‌تورکی ده‌دوێن ئه‌وه‌نده حه‌زیان له‌کوردی نی یه و خۆ بهکهماسی ده‌بینن که به‌کرمانجی قسه بکه‌ن !
سوپاس بۆ داعش ..
پێویسته و به‌ئه‌رکی ده‌زانم سوپاسێکی بێ پایانی ئه‌و داعشانه بکه‌ین چونکه هه‌ر ئه‌وانن هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێز و تواناکانمان ، پێشمه‌رگه‌ی بیر و کرداری هه‌رچوار پارچه‌ی دابه‌شکراوی کوردستان نوکی پێنوس و لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان یه‌ک ئاڕاسته کردووه ، مێژووێکی جوانی پڕ شکۆی کوردایه‌تی ده‌نوسرێته‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته خۆیان سه‌لماندیان یه‌ک کوردستان هه‌بووه و هه‌یه له‌ئاینه سه‌پێنراوه‌که‌ی ئه‌وانیش لامان پیرۆزتره .
دڵشاد تاقانە