ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
پەیکەرێکی دار زەیتوون کە پەلك و گەڵاکانیشی لەکەرەستەی برۆنز دروست کراوە لە باخچەی باڵێوزخانەی عێراق لە لاهای ( دەنهاغ ) دانراوە ، داری زەیتوون یان گەڵاکەی من هەردەم بە نمونەی ئاشتی و ئارامی و ئازادییم زانیوە ، لە ساڵانی ١٩٧٠ کان بەدواوە لە ریکخراوەنی نێو دەوڵەتی و ڕێکخراوە شٶرش گێڕەکان و چەپەکان و ئاشتی خوازەکان پۆستەرە سیاسیەکانیان بەو هێمایە بەرز دەکردەوە کە گەڵا زەیتوونێك دەربڕین لە ئاشتی و ئازادی دەکات .
لە کۆتایەکانی ئەمساڵی ٢٠١٧ دا دوو سێ جارێك سەردانی بەرێز کاك سەیوان بارزانی باڵیوزی کۆماری عێراقم کرد لە دەنهاغ لاهای کە ٢٠٠ مەترێك نزیکە لە رێکخراوی نەهێشتن و قەدەغەکردنی چەکی کیمایی ، باسی پرۆژەیەکی خۆی بۆ کردم کە ماکێتی یان نمونەی کارێکی هونەری بکاتە سیمایی ئازارو قوربانیانی چەکی کیمیایی کە بەسەر هەڵەبجەی شەهید و گوندەکانی کوردستاندا هات ، ئەو نمونە کارە هونەری یەم بینی بە بچووك کراوەی ، منیش ووتم چۆن دەبێت دار زەیتوون بەری سێو بگرێت !! واتە سێو بگرێت ؟ لە هزری خۆمدا ووتم تۆ بڵیت ئەمە تابلۆیەک یان کارێکی هونەری پەیکەرسازی سوریالیزمی بێت و سیلڤادۆر دالی جارێکی تر زیندوو بوبێتەوە ! بەڵام نا جەنابی باڵیوز زۆر بە هزرێکی جوانەوە باسی لە ناوەڕوەکی بابەتەکەی کرد ، ئەو پەیکەرە کە باس لە ڕووداوە قوربانیەکانی ( هەڵەبجە ) و کیمایی بارانی کوردستانی کرد کەلە لایەك دار زەیتوونەکە کە چاندوویانە باس لە ئاشتی و سەقامگیری دەکات کەبە خوێنی ئەو خەڵکە سڤیلانە گەورە بووە کەلە هەڵەبجەدا بۆن و تامی سێوی گرتووە و ژیانیان بۆی لەدەست دا . دار زەیتوونە پەیکەرەکە لەهەر چوار وەرزەکەی ساڵدا لەم ووڵاتە غورنەتیەدا کۆمەڵە سێوێك دەگرن و نوێنەری ١٩٢ ووڵات دێن و بە شەرمەزاری یەوە سەرێک دا دەخەن و تاجە گوڵینەکەیان دا دەنێن