عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
مــــنم نـــاوم دار تــــــــووە
ســـەیری چـــەند(توو)م گــرتووە
بــــۆ ئێوە منــــــــــــداڵینە
خــــواردنم زۆر شـــــــیرینە
کــــــاتێ بەردم تێ ئەگــرن
ئــــــازارم پێ ئەگـــــــا من
بــەڵام خـــــۆ لە تاو ئازار
تــووی زۆر ھەڵئەدەمە خوار
ھەتا ئێوە لێی بخــــــــۆن
دەورم چۆڵ بکـــــــەن بڕۆن
لەگەڵ توو ئامــــــۆژگاری
پێشکەش دەکــەم بە دیاری
چونکە گفتوگۆی شـــــــیرین
ســەرکەوتووت ئەکا لە ژین
مــن ئازارم پێگــــــــــەیی
بوڵام زۆر بە شــــــــێنەیی
بە تووی بەتام و شــــیرین
ئێوەم خستە پێکـــــــەنین
***
گۆرانی یەک بۆ مانگ
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
شەوێک دنیا تاریک بـــــوو
کۆبووبووینەوە ھــــــەموو
راوەستا بووین لەســـەر بان
ئەمانڕوانی بۆ ئاســـــمان
دوای کەمێک چــــاوەڕوانی
بۆی کەوتینە گـــــۆرانی
بە دەنگی بەرز پێکــــەوە
ئا بەو تاریکــــــە شەوە
گۆرانیمــــان بۆ مانگ بوو
بەڵکو دەربکـــــەوێت زوو
کەچی مانگ زوو ھەڵنەھات
یاریمان لەگەڵ بکـــــات
ئێمەش بــە چــــاوەڕوانی
لەیەکترمــــــان دەڕوانی
لەپڕ ھات بە شـــەوقەوە
دنیای روناک کـــــردەوە
ئیتر کەوتینە یـــــــاری
خەندە لە لێومان بـــاری
*** ١/٤/٢٠١٢