دابڕاین و جارێکی تر یەکتر نابینینەوە بۆ ئەبەدی
دابڕاین و جارێکی دی گێمان لە یەکتر نابێتەوە
دابڕاین و جارێکی تر بۆ ساتێکیش ناوی یەکتر نابیستینەوە
دابڕاین وجارێکی تر هەرگیز گوێمان لا لێدانی دڵی یەك نابێت
دابڕاین و کەسیش شك نابەین پێمان بزانێت
ئیتر هەوری بەهارانیش ناگری بۆ تەنهایمان
دابڕاین و ئیتر خۆشمان خۆمان نادۆزینەوە بەم شەوە زەنگە
ئیتر چی دی ڕەنگی یەکتر ناتوانین بناسینەوە
ئیتر هەرگیز هەناسەی یەك هەڵنامژینەوە
دابڕاین و جارێکیتر بارانی پایز تڕمان ناکات
ئیتر جارێکی تر ناتوانین گێمان لە هۆنراوە جوانەکەی
(نالی) و (حەبیبە) بیتەوە
دابڕاین
بێ ئەوەی دەستی لەرزیومان دەست لە ملانی
یەك بکاتەوە لەو دارستانە پرچ تەڕەدا
دابڕاین لەو شەوەدا مانگە شەو دەست لە ملانی
خۆشەویستەکەی بوو
دابڕاین بێ ئەوەی بۆ کۆتایی گوێمان لە گۆرانیەکەی
بێتەوە (نەسیمەکەی ساردی پایز) ی (مەزهەر)
دابڕاین و. دابڕاین و. دابڕاین
بێ ئەوەی جارێکی تر باسی
خۆشەویستی و سەر گوزشتەی خۆمان بگێڕینەوە..!
پێشە