خەڵاتێکی ئەکادیمییەو زیاتر بە خەڵاتی ئۆسکار دەناسرێت. کەساڵانە ئەکادیمیەی هونەرو زانستی وێنە چوڵاوەکان دەیبەخشێت بە بەرهەمە سینەماییەکان، یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتی سینەما. لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، هەندێ کەسیش بە گرنگترین خەڵاتی دادەنێن لە جیهاندا.
ئەوەی کە ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکات .ئەکادیمیەیی هونەرو زانستی وێنە چوڵاوەکانە، هەرچەندە ئەم ئەکادیمیە هێندەی فەخریە زانستی نیە. لە ١١ مایۆ ١٩٢٧ لە کالیفۆرنیا دامەزراوە، دەستەی ئەم ئەکادیمیە لە ٦٠٠٠ هەزار ئەندامی تایبەت بە کاری سینەما پێك دێت ، لەوانە دەستەی دەنگداران کە لە ٥.٨١٦ پێك هاتوەو ١٣١١ ئەکتەری ژن و پیا ون لەسینەمادا . هەروەها پێشبركێێی ساڵانە دەکرێت بۆ ئەو خوێةدکارە سینەمایییە کان کە هێشتا قۆناخی خوێندنیان تەواو نەکردوە وخەڵاتیان پێ دەبەخشرێت .
ناو لێنانی ئەم خەڵاتە تا ئێستا مێزوو نووسان نەگەیشتونەتە جۆرە پابەندیەک. وەک دەوترێت لەساڵی ١٩٢٨ ئافرەتێك کە لەو ئەکادیمیە کاری کردوە کە بۆ یەکەم جار ئەو خەڵاتەی بینیوە گوایە ووتویەتی ی لە مامە ئۆسکارم دەچێ . هەدێكی تریش دەلێن ئەکتەری ژنی کۆچ کردوو( بێت دیفیش ) ئەو ناوەی لەو خەڵاتە ناوە بەناوی مێڕذی یەکەمییەوە .
درێژی پەیکەری ئۆسکار٣٤سانتیمەترە و کێشێەکەی ٣٨٥ غرامە لە شێوەی سوارچاکێکە کە شمشێرێكی بەدەستەوەیە لەسەر شریتی فیلمێك وەستاوە. .لە مادەی بریتانیۆم پێك دێێت، کە گیراوەی قەسدیرو نوحاسە. بە ئاڵتوون ڕووپۆشی دەروەی کراوە .
کاتێ فیلمێك دەست نیشان دەکرێ بۆ خەڵاتی ئۆسکار دەبێت ساڵێک پێش ئەوە، لە یەکی یانایر تا ٣١ دیسمبەر لە هۆڵی سینەماکانی کالیفۆرنیا پێشکەش کرابێ , هەروەها درێزی فیلمەکە کەمتر نەبێ لە ٤٠ خولەك بۆ ئەوەی رکابەری فیلمە دێژەکانیش بکات گەر وا نەبێت دەچێتە ژێر ناوی کورتە فیلمەوە . پێویستە قەبارەی وێنە گرتنی فیلمەکە بە ٣٥ملم یان ٧٠ ملم بگیردرێت. فیلمە هەڵبژێڕدراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە دەستپێكی مانگی فێبرایر دەبێ بۆ خەڵاتەکە.
ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکارساڵانە لە مانگی مارسدا لە هۆڵی ( شانۆی کۆداك ) دەبێت .لە شاری لۆس ئەنجلس ئەم ڕووادوە یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکان کە ڕووپەرێكی گەورەی بلاوکراوەو میدیاکان دەگرێت وە لەگەڵ بەشداریکردنی زۆربەی کۆمپانیای گەورە بازرگانەکان و کە دەتوانن لەو شەوەدا زۆرێک لە بەرهەم وکاڵاکان وهەر لە جل وبەرگ و ئێکسسوارات و جوانکاری پشان بدەن ووە هەروەها زۆرجار لە کاتی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەتدا دەبێتە جێێ ی مشت مڕی ڕامیاری ودەبێتە سەحنەیەك کە باس لە ململانێ سیاسیەکان بکرێ و بانگەشەی سیاسی سیاسەتمەداران ، بۆ نموونە وەرنەگرتنی ئەو خەڵاتە لەلایەن ئەکتەری بەناوبانگ مارلۆن براندو بە بۆنەی ئەو بۆ چوون ودیدەی حکومەتی وولاتە یەکگرتوەکان بەرامبەر بە هیندیە سوورەکان هەروەها لە میانەی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵێ ٢٠٠٣ کە زۆرێك لە براوەکان دژی بەرپابوونی شەر بوون لە عێراق ،لە ناویاندا دەرهێنەر مایکل مور کە هەڵىژێڕدرابوو بۆ باشترین فیلمی دیکۆمێنتێری کردیە گفتو گۆیەکی سیاسی.
تا ئێستا زۆرێك لەو فیلمانەی کە بینراون ودەناسرێن زیاتر لە چەندین خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەست هێناوە لەوانە:
١- فیلمی بن حور ١١خەڵاتی ئۆسکاری لە ١٢ هەلبژێردراو لە سالێ ١٩٥٩ بەدەست هێناوە ، بۆ باشترین فیلم و باشترین کارەکتەری سەرەکی (تشارلتون هیستن) باشتڕین ئەکتەری ناوەندو باشترین دەرهێنان باشترین دانان و هالبژاردنی جل وبەرگ باشترین موسیقای وێنەیی .
٢فیلمی -تایتانک .١١ ئۆسکاری بە دەست هێناوە کە خۆی بۆ ١٤خەڵات دەستنیشانکراوە لە سالێ ١٩٩٧ دا.
٣-فیلمی سید خواتم .گەڕانەوەی خاوەن شكۆ ١١ ئۆسکاری بەدەست هێنا لە ساڵی ٢٠٠٣کە خۆی هەر بۆ ١١ دەستنیشانکرابوو.
٤-چێرۆکی گەرەکێكی رۆژئاوای خاوەنی ١٠ ئۆسکارە لەساڵێ ١٩٦١ دا.
٥-جیجی ٩ ئۆسکاری بەدەست هێناوە لە ساڵی ١٩٥٨.
٦-ئیمبراتۆڕی کۆتایی. ٩ ئۆسکاری بەدەست هێناوە لە ساڵی ١٩٨٧
٧-نەخۆشە ئینگلیزەکە. ٩ئۆسکاری بەدەست هێناوە لە ساڵی ١٩٩٦دا
8-ڕٶشتن لەگەڵ بادا خاوەنی ٨ خاڵاتی ئۆسکارە لە ساڵێ ١٩٣٩ دا بۆ باشترین فیلم وباشترین ئەکتەری سەرەکی ژن (فیفیان لی ) باشترین ئەکتەری مامناوەندی ژن (هانی ماکدانیاڵ) کە یەکەمین ئەکتەری ئەمەریکی یە وبەرەگەز ئەفریکی و هەروەها ئەم فیلمە لە کاری دەرهێنان وبڕیندا خەڵاتی بەدەست هێناوە.
لە١٦ مایۆ ی ساڵی ١٩٢٩ تا ٢ی مارسی ٢٠١٤ هەشتاو شەش هەمین ئاهەنگی بەخشێنی خەڵاتی ئۆسکار بەرێوە چوەبۆ فیلم و کاری سینەما.
یەکەم فیلم کە هەلبژێردرا و دەست نیشانکرا بۆ ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٢٨ بوو بۆ باشترین فیلم بەناوی (باڵ ) الئەجنیعە
کە دوگلاس فەرباتکس و ویلیام سی دیمیلی پێشکەشکاری ئاهەنگەکە بوون.
خەڵاتی٨٦ هەشتاو شەش هەمینی ئۆسکار بە ئینگلیزی( 86th Academy Awards ) کە بڕیارە لە ٢ی مارسی ٢٠١٤ دا بەرێوە بچێت بۆ باشتڕین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١٣ .لەسەر شانۆی دولبی لە هۆڵیود ،لە شاری لۆس ئەنجلس هەروەها لە شاشەی تیئڤی ABC ئەمریکی یەوە راستەوخۆ پەخش دەکرێت . وا بڕیارە ئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگ( ئالین دی جینیریس ) بۆ جاری دووەم پێشکەشکاری ئەو ئاهەنگە گەورەیە بێت کەیەکەمیان لە ساڵێ ٢٠٠٧ دا بووە.
ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار جگە لەوەی کە گرنگیەکی تەواو دەدرێت بەکاری سینەما لەگەڵ خەڵاتەکەشدا بڕێك پارە دەبەخشرێت کە دەکرێ ببێتە جێێ خۆشی و شانازی و هاندەرێک بێت بۆ سینەماکاران وهەوروەها گرنگیەکی تەواوی هەیەو بۆ کارو باری ڕامیاری و سەرقاڵ کردن وگەرم کردنی بازاڕی سەرمایە دارییە لە ڕووی ئابوریەوە، بوونی ئەم ئاهەنگە و ئەوانی تر لایەنی ئەرێنی ونەرێنی هەیە. لە کاتێكدا لە میانەی بەرهەمە هونەریەکانەوە باس لە ئازارو جۆری زیانی مرۆڤەکان دەکرێ هەر بۆ خۆی ئەو بازارە مرۆڤەکانی تێدا بە کۆیلە کردوەو مرۆڤەکان دوجار دەبنە قوربانی هەم لە سروشت وهەم لە میدیا،
بوونی ئەو کارەساتە گەورانە بە زومی کامێراکان دەگوێزرێنەوە کە مرۆڤێک لە پشتەوە ئاگادارەو دەستەو وەستان دەوەستێ کە دەکرێ ببێتە باشترین وێنە یان باشترین فیلم و خەڵاتی پێ ببەخشرێت .هێندەی مرۆڤەکان لە خزمەتی ئەوەدان کە بتوانن بە کامێراکانیان وێنەیەکی هەستیار بۆ جیهان بگوێزێتەوە و ببێتە باشترین وێنە و هەستی مردن و ساتەکان ەتۆمار بکەن هێندە کارەکە میکانیکیە و داهێنانە هێندە لە هەست وئازاری مرۆڤەکان بە شدارو یارمەتیدەر نیە ، هەر بۆیە من پێم وایە چ کارە هونەریەکان وچ ئاهەنگەکان کە ساز دەکرێت هەم لە خزمەتو هەم لە دژی مرۆڤایاتیە.
شنە پێنجونێنی
shnapenjweny@!yahoo.com