شێرکۆجەلال
ئەوکچە هەرخەونە
کەخۆرهاتەدەرخەبەرم بۆوە
ئەویش کۆچ دەکات
جیادەبێتەوەلەدەریایی
ڕۆحم
سیحری ئەوشۆخە
سەرسامی کردووم
هەردەرێی شەوە
کەزەردەپەڕهات
لێم دەبێتەوە
بۆدیداری ئەو
هێند بەپەلەمە
هەرکەڕۆژدادێ
یەك یەك دەژمێرم
هەنگاوەکانم
تاشەوبێتەوە
چونکەدەزانم
بۆباوەشی من چەندپەرێشانە
چەندەعەوداڵم ڕایژێنم تۆزێك
دەچمەناودڵی باش دەیخوێنمەوە
بۆمن پەڕتووکەوگۆرانی ژینە
کەزەردەپەڕدێ
ڕووی گۆمی خوێنە
چونکەدەزانێ رووناك بێ دونیا
مەرگی خەون دێ
بۆئەومردن وبۆمن مردنە.. فرەنساـ لیل