بۆ کوێ دەڕوات ژیانم بۆ کێی باسکەم خەمانم
وەرە سەیری ناخمکە عیشقت گەیشتۆتە گیانم
کو دڵ و هەناسەی بڕیم زۆر کەمی ماوە مەرگم
ئێستاش تۆ پارچەیەکی لەناخ و سۆز و جەرگم
بۆچی وای لەمن دووری تەمەن دێ و ڕادەبوری
هەر هۆکارێک ڕێگرتە ڕۆژێک دێت لێی دەبوری
ئاگرە بۆ هەست سوتانم بروسکەی لێدا چاوانم
دڵەی تۆش گڕێ دەگرێت هاوسۆزیە بۆ گریانم
ئاخ و هاوار بۆن سۆیه سەردانیت پڕ لەشکۆیه
دەمرم لەچاوەڕوانی پێم نەگەیت سوچی تۆیە
دڵشاد تاقانە
Discussion about this post