مەسعودی مەلا ھەمزە :
لەپای چەندین ساڵ خزمەت بەبواری شانۆی کوردی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەھاوکاری لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان مەراسیمی رێزلێنان بۆ خانمە ھونەرمەند خەرمان ھیرانی سازدەکا.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ئەم مەراسیمە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٢/١٢/٢٠١١ لە ھۆڵی ھوتێل چوارچرا سازبکرێ.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بەھاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئەم مەراسیمە سازدەکاو لە ئایندەش بەردەوام دەبن لەسەر ئەم جۆرە چالاکییانە.
شایانی باسە خەرمان ھیرانی بە یەکێک لە شانۆکارە ئافرەتە دییارەکانی بواری شانۆی کوردی دادەنرێ، کە لە ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە خەریکی کاری شانۆییەو لە ئێستادا لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی و بۆیەکەمجار لە کوردستان توانی وۆرک شۆپێک دەربارەی ھونەری ئیرۆتمی لە کوردستان بکاتەوە.