بە داوەتێکى فەرمى رێکخراوى دۆستایەتى کوردستان- کۆریا خانمە شانۆکارى کورد “خەرمان هیرانى” هاوشان لەگەڵ پیانۆژەنێکى ئەڵمانى گەڕاوەتە کوردستان بۆ سازکردنى سیمینارێک دەربارەى هونەرى ئیرۆتمى لە رۆژی سێشەممە.
لەمبارەیەوە خەرمان هیرانى گوتى: گەڕانەوەى ئەوجارەم بۆ کوردستان بە داوەتێکى فەرمى رێکخراوى دۆستایەتى کوردستان- کۆریایە، کە بە مەبەستى سازکردنى سیمینارێک دەربارەى هونەرى ئیرۆتمى گەڕاومەتەوەو لەو سیمینارەدا هاوشان لەگەڵ پیانۆژەنێکى ئەڵمانى باس لە هونەرى ئیرۆتمى بە شێوەى تیۆری و پراکتیکى دەکەم، کە بڕیارە ئەو سیمینارە لە کاتژمێر 5ى ئێوارەى رۆژی 30/3/2010 لە هۆڵی سوبحى کۆیی لەناو کتێبخانەى زەیتون بەڕێوەبچێ”.
جێی ئاماژەیە لەمانگى 10ى پارساڵدا خەرمان هیرانى لە کوردستان وۆرک شۆپێکى بۆ زیاتر لە 13 شانۆکار لە شارى هەولێر سازکرد، کە بە داوەتى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر گەڕابووەوە.
مەسعودى مەلا هەمزە