ئەگەر تەمەن،
ڕێگای پێداین،
جارێکی تر،!
گەڕایتەوە بۆ باوەشم…
دەستەکانت خستە دەستم،
خواوەند،ئەتۆی کردە بەشم…
سوێند دەخۆم بۆت،!
لێ ناگەڕێم،
ھەنگاو لەسەر زەوی بنێی…
بەڵێن دەدەم
ڕوحی خۆمت بۆ ڕادەخەم،!
ھەر ھەنگاوێک کە ھاویشتت،
گیانی منبێ،
پێی لێ بنێی…
ھۆگر ڕەنجدەر
hogerranjdar@yahoo.com