بڕۆن ئێوە لە ئێمە نین لە نیشتیمان دوور کەونەوە
با ڕەش نەبێ چیتر ڕووتان ئێوە بەمە نوێێ نابنەوە
باوەش مەکەن بە نیشتیمان،شەهید لەخەو هەڵمەستێنن
بۆنی دەمتان هێندە پیسە فوو لە بەرد کەن دەیسوتێنین
هەر لەگەرمیان تاکو بیارە سەدان کەندوی ماڵتان بڕیی
ڕەنگی خۆتان وا نیشاندا شوڕش دەکەن بۆ سەروەری
کاتێ قەندیل هەورتان بوو ئێوە گەلتان دەفرۆشتەوە
چۆن ئەتوانن حاشا بکەن مێژوو بەکەس ناسڕێتەوە
ئەگەر پرسیاری گەل بکەن کێ دوژمنی هێنا لەرزین
مامەڕیشە بوو چریکاندی ئەبێ بەگەین چیای حەمرین
ئێوە لەخەم نەورۆز نەبوون کە بەهار کردیی بە دیاری
ناکرێ ئیتر چاو پۆشی کەین لە مل هوڕیی و لە نەزانی
سودی چیە داڵدەی دوژمن کە ئێستا خاک بۆتە ماڵیان
دڵیی ئەوان وەکو بەردە لە ئاست جوانیی کوردستان
ئەگەر لەخەم خۆشیی گەلەن سوژدە بۆ شەهید بێنەوە
لە پێناوی بابەگوڕگوڕ بە نیشتیمان ئاشت ببنەوە
ئیتر ووڵات هەڕاج مەکەن لە شەوانی سەر مەستیتان
خۆرتان بەرو ئاوا بوونە بۆ کوێی ئەبەن سەرمایەتان
بڕۆن یەخەی گەل بەربدەن ئێوە هەرگیز پاک نابنەوە
بوونی ئێوە هەر وابووە خاک بە پارە دەگۆڕنەوە
خالید قەڵآدزێی
٩/١/٢٠١٢