له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی خێزانی چه‌ندین هۆکار هه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و ئاقارێکی تر ده‌بات، جا چ ژن چ پیاو دووچاری چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه. یه‌کێک له‌م کێشانه ” خیانه‌تی خێزانییه” ئه‌میش چه‌ند هۆکارێک هه‌یه که هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز په‌نای ده‌به‌نه به‌ر.
ده‌بینین هه‌دنێک کات ئافره‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر باوه‌شی پیاوێکی نامۆ ئه‌ویش به مه‌به‌ستی سوودی ئابووری. ئافره‌ته‌که ئه‌مه به هه‌ل ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به ده‌ستبهێنێت که پیاوه‌که‌ی ناتوانێت بۆی ده‌سته‌به‌ر بکات.
هۆکار زۆرن، هه‌ندێک له‌م ئافره‌تانه‌ی ڕێگای خیانه‌ت ده‌گرنه به‌ر به هۆی لووتبه‌رزی و نازکردن به جوانییانه‌وه و گرنگی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پیاوانی تر بۆیان یاخود پیاوه‌که‌یان ناتوانێت به گوێره‌ی پێویست به ئه‌رکه‌کانی ماڵه‌وه یان خێزان هه‌ڵسێت وه ئه‌وه‌ی ئه‌م پێویستیه‌تی پیاوه‌که‌ی ناتوانێت بۆی جێبه‌جێ بکات.
له لایه‌کی تر ده‌رکه‌وتووه که ئافره‌ت قبوولی ده‌کات له‌گه‌ڵ پیاوێک بژیت که خیانه‌ت بکات یان کردبێتی به‌ڵام به هیچ جۆرێک پیاوێک ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ ژنێکی خیانه‌تکار ناباته سه‌رو پێی قبوول ناکرێت.
له باره‌ی خیانه‌ته‌وه ئافره‌ت به گشتی لێبوورده‌یی تیایه به‌ڵام پیاو زۆر توندتره له‌م باره‌یه‌وه.