گۆرانی گوتن مافی هه مو که سێکه بۆ خۆی بیڵێ ، مه رجیش نیه هه مو گۆرانی گوتنێك چوارچێوه یه کی هونه ری هه بێ ، مه رجیش نیه هه ر که سێ گۆرانی بڵێ پێی بگوترێ گۆرانی بێژ یاخود ( هونه ر مه ند ) ئه وه هه ر ناماقوڵیه که بۆخۆی !؟
ئه وه ی لێره دا ده مه وێ ڕونی بکه وه ئه وه یه که جیاوازیه کی مه زن هه یه له نێوان گۆرانی گوتن و نمایش کردنی گۆرانی . به ته نها گۆرانی گوتن پیویستی به هیج بنه مایه کی ئه کادیمی نیه به مه رجێك بیر له نمایش کردنی نه کرێته وه ، به لام کاتێك ، چونکه نمایش کردنی گۆرانی پێویستی به چوارچێوه یه کی هونه ری هه یه بۆئه وه ی نمایش بکرێ، جا ئایا بۆ سه رشانۆ بێ، یاخود ڕادیۆ، تی ڤی، سی دی، گراوند ، هتد.
جا هه ر که سێك که بیه وێ گۆرانی نمایش بکات ده بێ هه و بێ ، به واتای هه بونی به هره ی چڕین و نمایش کردنی گۆرانی . چۆن بزانین گۆرانی بێژ هونه ر مه نده یان که سێکه ته نها ئاره زو ده کات له ڕێگه ی گۆرانی گوتنه وه خۆی ده رخا ؟!
فه یله سوفی کۆنی هیند کۆنفۆشیۆس ده ڵێ ( گه ر ویستت ئیراده وپێگه ی به ختو شارستانیه تی هه ر میلله تێك بزانی ئه وه گوێ له مۆسیقاکه ی بگره ) . هه ڵبه ته ئه م فه لسه فه یه هه ر تاکێکی کۆمه ڵگا ده گرێته وه به تایبه تی ئه و که سانه ی خۆیان به دونیای مۆسیقاوگۆرانیه وه ئاڵاندوه ، کاتێك که کۆنفۆشیۆس فه رمویه تی گوێ له مۆسیقای میلله تێك بگره ئه و مه به ستی له وه یه که گوێ له مۆسیقاو گۆرانی هونه ر مه ندێکی ئه و میلله ته ڕاگیرێ که نوێنه رایه تی مۆسیقاو کلتورو شارستانیه تی میلله تێك ده کات به و واتایه ی که خاسیه ته کانی هونه ری نمایشکاری تیا دا به دی بکرێ .
هه ر هه مان فه لسه فه ئه وه مان پێ ده ڵێ که له ڕێی مۆسیقاوه ڕادده ی ئیراده و که سایه تی تاکه کان ئاشکرا ده بێ ، بۆ نمونه کاتێك له لایه ن که سێکی ئاست لاوازی ئه و بواره وه گوێت له گۆرانیه ك ده بێت ئه وکات زۆر به ئاسانی لایه نه لاوازه کانی که سایه تی ئه و که سه ت بۆ ده ر ده که وێ که گۆرانیه که ده ڵێ چونکه ئه و که سه له نمایش کردنی گۆرانی نازانێ ، ئه مه ش وا ده کات له جیاتی نمایشی هونه ر بکات نمیایشی ڕادده ی گێلێتی خۆی ده کات ، به مانه ش ده وترێن ئه و که سانه ی که ته نیا ئاره زوی گۆرانی گوتن ده که ن له پێناو پڕ کردنه وه ی چه ند که مایه تیه ك له که سایه تیان دا چونکه وا ده زانن به گۆرانی گوتن خاڵه لاوازه کانیان پڕ ده که نه وه و به ر چاوپۆشین ده که ون ، گێلێتیه که یان له وه دایه که بیر له وه ناکه نه وه له جیاتی چاوپۆشی به ڵکو چاوێکی زیاتر ده یانبینێ وسه ره نجیێکی نێگه تیڤی گوێگرو بینه ر بۆ خۆیان ڕا ده کێشن ، به مه ش ئاسانتر له باره یه وه ده زانرێ و ده بنه گاڵته جاڕی ناو کۆمه ڵ ، به م جۆره کلاسه ناگوترێ هونه ر مه ند چونکه هیچ هۆشیاریه کی ئه وتۆیان له باره ی هونه رو نمایش کردنی هونه ره وه نیه ، زۆریه نه ی ئه م ” قازانه ش” خاوه ن ئه قڵیه تێکی هه رزه کارانه ی خاڵین له هۆشیاری کۆمه ڵایه تی و ده رونی .
جێگه ی داخه که ئه مڕۆی هونه ری گۆرانی کوردی بوه ته زه لکاوێكی پیس هه ر بۆیه ش هونه ر مه نده ڕه سه نه کان ئاماده نین نیزیکی ئه و زه لکاوه بۆگه نه بکه ونه وه هه تا پاك نه بێته وه . خۆشبه ختانه وا خه ریکه مێدیاکانمان وردبین تر ده بن له ده ستنیشان کردنی به رهه می کرچوکاڵ ، به م تێڕوانینه ش په خشکردنی به رهه می سه قه ت به ناوی گۆرانی کوردی مۆدێرنه وه به ره و که م بونه وه ده چێ .!.
گومان له وه نیه که هه ر میلله تێك خاوه ن کولتوری تایبه ت به خۆیه تی و جێگای شانازیشیانه ، به لام خه ریکه لای ئێمه پیچه وانه ده بێته وه ، ئه وه تا له ڕێگای به سه قه ت نیشاندانی گۆرانی کوردیه وه کولتوری میلله تێك ده گۆڕدرێ ، مه خابنه خۆڕوتکردنه وه و نمیایشکردنی جلوبه رگ و پاره و ئۆتۆمۆبێل و قه سرو عه زه ڵات و حیمایه و بون به ( کاسانۆڤا و سۆزانی ) له ڕێگه ی گۆرانی کوردیه وه نیشان بدرێ ، ئه مه چ قیه مێکه ئێمه ی کوردی گرتوه ته وه ! بێگومان هونه ر به و شێوه نمایش ناکرێ هه ر بۆیه ش به و که سه نه خۆشانه ناگوترێ هونه ر مه ند که نه خۆشی خۆ ده رخستنیان هه یه ، چاکتر وایه سه ردانی دکتۆرێکی ده رون ناس بکه ن .
دیارده یه ك له و خسڵه ته سه قه تانه ئه وه یه که هه وڵێکی زۆر ده ده ن سه ر ه نجی ڕۆژئاوا بۆ خۆ خۆیان ڕاکێشن له ڕێی خۆ ڕوتکردنه وه و به ناوی گۆرانی پۆپ یاخود ڕۆك ، هیپهاپ ، ڕاپ ، تێکنۆ ، دانس هتد.. به مه ش لاساییه کی سه قه تی ڕۆژئاوا ده که نه وه به ناوی پێشکه وتنه وه به مه ش به دڵنیاییه وه زیاترده بینه گاڵته جاڕی ڕۆژئاواو دونیاو قیامه ت ، چونکه تائێستا نه مبیستوه تاکه گۆرانیه کی کوردی له غه ربی چو له تاکه که ناڵێکی ڕۆژئاوایی دا په خش بکرێ یاخود ڕۆژئاواییه کی هۆشمه ند گوێی لێ بگرێ ته نها گۆرانی کوردی ڕه سه ن نه بێ ، بۆ نمونه کمکاران خۆم چه ندین جار له که ناڵه ڕۆژئاواییه کان دیومن ، چونکه ئه وان ڕه سه نن و جێگای سه ره نجی هه مو دونیان و به ڕێزه وه ته ماشا ده کرێن ، لێره دا مه به ست له وه نیه که هه مو گۆرانیه کی کوردی لاسایی کردنه وه ی کامکارانی پیوه دیار بێت بۆ ئه وه ی به ڕێزه وه ته ماشا بکرێ ، مه به ست له وه یه که هه ر کارێکی هونه ری ئه کادیمی بکرێ له ژێر بنه مای زانستی پۆلێنێکی دروست ، ئه وا ئه و کاره ده بێته کارێکی هونه ری ته ندروست و جێگای سه ره نج ده بێ که سه ره نجێکی پۆزه تیڤانه ی به به هایه .
من لاریم نیه که هونه ر مه ندێك به رهه مێکی مۆسیقی ڕۆك ، یاخود پۆپ ، جاز هتد ،، به ر هه م بهێنێ به مه رجێك هۆشیاریه کی ئه وتۆی هه بێ له و بواره به ر زه دا نه ك گێلانه ئه و کاره ئه نجام بدات ، چونکه خۆدان له هه ر کلاسێکی مۆسیقای ڕۆژئاوایی پێویستی به هۆشمه ندی وزانیاریه کی یه کجار به رزه ، هه ر ئاوها ترۆهات نیه وه ك ئه وه ی ئه مڕۆهه ندێك قازو قوڵینگی بێ باڵ هه وڵی فڕینی ده ده ن .
دیارده یه کی سامناکتر که ئه مڕۆی گۆرانی کوردی پێوه ی ده ناڵێنێ لاسایی کردنه وه ی (مۆسیقای عه ره بیه ) به سه قه تی، به ناوی خۆ نزیك کردنه وه و کراوه یی و دڵگه وره ییه وه ! به دڵنیاییه وه ئه م دیارده یه ش له خۆ سوكکردن زیاتر هیچی ترمان بۆ به رهه م ناهێنێ ، چاکتر وایه گۆرانیه که هه ر به عه ره بی بگوترێ به مه رجێك گۆرانی بێژه که توانای ئه داکردنی گۆرانی عه ره بی هه بێ ، ئه بێ جورئه تی ئه وه شی هه بێ که وه ك و کوردێك خۆی نیشان نه دا چونکه هه ر که زانرا کورده ئه وکات بڕواتان هه بێ یه ك عه ره ب گوێی لێ ناگرێ . ئه مه ش به ڵگه یه کی دیکه ی سه ڵماندنی فه لسه فه که ی کۆنفۆشیۆسه که مۆ سیقاو گۆرانی نمایشی ناسنامه ی میلله تێك ده کات .
جا له به ر ئه م هه مو هۆیه وه نابێت گۆرانی گوتن بکرێته پردێك بۆ پێدا تێپه ڕ بونی حه زی نه خۆشانه ی خۆ ده رخستن .
بێلان حه سه ن گه رمیانی
19.12.2010
نه رویج