زانا گه‌ڵاڵی : به به‌شداری 25 گروپی گه‌لان که دوو گروپییان کوردبوون ، 35 مین فێستيڤاڵی کلتووری گه‌لان له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو، که 3 رۆژی خایاند. له‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌دا گروپه کوردییه‌کان چه‌ندین نمایشی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی‌یان پێشکه‌شکرد، که بووه جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵی ئاماده‌بووان، هه‌ربۆیه گروپێکی کوردی به‌باشترین گروپ له‌سه‌ر ئاستی که‌رنه‌ڤاڵه‌که ناسێندراو پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا. و سانا خواجه که ئه‌ندامی هه‌مان گروپ بوو وه‌ک شاژنی که‌رنه‌ڤاڵ هه‌ڵبژێردرا به زه‌رده‌خه‌نه‌و ههڵپهڕيکێ جوانه‌که‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه رێناس ئامانج به‌رپرسی لاوانی یۆتۆبۆری که گروپه‌که‌یان پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێناوه وتی: مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له به‌شداربوونمان له‌م بۆنه کلتووریانه ناساندنی کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌مانه به گه‌لانی دنیا‌و پارێزگاریکردنه له کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌مان، هه‌ربۆیه ئه‌مساڵ به 34 ئه‌ندامی گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌شداریمان کرد، که کۆی به‌شداربووانی هه‌ر 25 گروپ 500 بۆ 600 که‌س ده‌بوون، به خۆشحاڵییه‌وه توانیمان سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ستبێنین و گروپه‌که‌مان وه‌ک باشترین گروپی ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه بێته ناساندن و کچێکی ئه‌ندامی گروپه‌که‌مان به زه‌رده خه‌نه‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ جوانه‌که‌ی توانی ببێته شاژنی که‌رنه‌ڤاڵ.
رێناس وتیشی جه‌ماوه‌رێکی زۆری سویدی خۆشحاڵ بوون به بینینی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی که بوه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و دادوه‌رانی که‌رنه‌ڤاڵه‌که, . کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یۆتۆبۆری له مانگی 2 ساڵی رابردوو دامه‌زراوه ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مینجاره به‌شداری له‌م ڤیستيڤاڵهدا ده‌که‌ن و نوێترین گروپی به‌شداربووی ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه بوون که توانییان خه‌ڵاتی یه‌که‌م به‌ده‌ستبێنن.