ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا : له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێک که له نێوه‌ڕۆکیدا له ژێر ناونیشانی 44 ڕێکخراوی کوردی وعێراقی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای سازدانی خۆپیشاندانێکیان کرد له دژی پێشکه‌ش کردنی ئه‌وخه‌ڵاته‌ی که ده‌درێ به حسین شه‌هرستانی جێگری دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه له شاری
به ناوی په‌یمانگایMiddelburg
له ژێر ناونیشانی خه‌ڵاتی ( ڕزگاربوون له‌ترس )Amerikaanse Franklin Roosevelt
له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و به ئاماده‌بوونی شاژنی هۆڵه‌ندا پێشکه‌ش به‌که‌سێک ده‌کرێ که به هه‌موو پێوه‌رێک شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته نیه و دژی ئاشتیه نه‌ک ڕێگا خۆش کار بۆ ته‌بای وپێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته‌کانی نێو عێراق .ئه‌م خه‌ڵاته‌ش دووساڵ جارێک له هۆڵه‌ندا ده‌درێ به که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی جیهان.
ئەم خەلاتە کە پێشتر بە کەسانی وەکو نێلسون ماندێلا و لوبرس دراوە ئەمرو لە بەر بەرژەوەندی نەوت و گاز دەدرێتە کەسێك کە ژیانی خۆی لە پێناو گەندەلی و رەشوە و رەگەز پەرستن تەرخان کردوه. ئەم کەسەش جێگری دووەمی سەرۆك وەزیرانی عێراقە، حسێن شەهرستانی یه. لە ژیانی سیاسی شەهرستانی هیچ ئاشتیەكی نە هێناوەته ئاراوە، کە ئەمە مەرجە لە مەرجەکانی خەلاتی ئاشتی ئەو پەیمانگەیه.
له دوای ئه‌و بانگه‌وازه ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 12/5/2012 به شێک له ڕه‌وه‌ندی کورد وعێراقی له شوێنی دیاریکراوئامادهبوون له ڕێوڕۆشتنێکی هێمنانه‌دا له کاتژمێر یانزه‌ی سه‌رله‌به‌یانی که خاڵی ده‌ست پێ کردنی بوو له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری میدلبۆرخ ڕێپێوانه‌که ده‌ستی پێ کرد هه‌تا بۆ به‌رده‌می که‌نیسه‌ی نێو چه‌قی شار و نزیک له ڕیوڕه‌سمی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌که ، به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و به درێژای ئه‌و ڕێگایه و له نێو کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا خه‌ڵکی ئه‌وشاره له‌گوێ بیستنی دروشمه‌کانیان بوون له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان دژ بهوخهڵات وه‌رگرتنه.
له دوای گه‌یشتن وگردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ، میدیاکانی ئه‌وشاره له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه چه‌ند که‌سێکیان هێنایه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به داواکاریه‌کانیان .دوابه‌دواش که‌سێک له ئاستێکی به‌رزدا به نوێنه‌رایه‌تی له ده‌زگای دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که هاته نێو خۆپیشاندهرهن بۆگوێ بیستنی په‌یام وداواکاریه‌کانیان ،به‌ڕیز ( دیندارکۆچهر ) به نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران ئه‌و نامه‌یه‌ی که به نوێنه‌رایه‌تی 44 ڕێکخراو ئامادهکرابووله ناڕه‌زایه‌تی پێشکه‌شی کرد‌و پوخته‌یه‌کی له داواکاریه‌کان وه‌ک په‌یام گه‌یانده ئه‌وان و نوێنه‌ره‌که‌ی ڕیوڕهسمهکهش په‌یمانی دا که په‌یامه‌که‌یان بگه‌یه‌نێته سه‌رو خۆیان ولێکۆڵینه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وخه‌ڵاته بکه‌ن که به چ پێوه‌رێک دراوه به‌م که‌سه که ئه‌مڕۆ له‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌دا دژی وه‌ستاون .
له دوای وه‌ستانی چه‌ند کاتژمێرێک و وتنه‌وه‌ی هوتافی خۆپیشانده‌ران ڕێوڕۆیشتنهکه به‌ره‌و وێسگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ڕی که‌وته‌وه‌و له‌وێدا زۆر به‌سه‌رکه‌وتوانه له دوای گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان کۆتایی هات .
له نێو ئاپۆڕای گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌م چه‌ند په‌یڤه کورته‌مان وه‌رگرت :-
– دکتۆر فه‌لاح ئه‌بوبه‌کر
ئێمه لێره گردبوونه‌وه‌یه‌کمان دروست کردوه له‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌ڕیز ونوخبه‌ی کوردی هۆڵه‌ندا ، توانیومانه ده‌نگ وڕه‌نگی ئه‌م ساته وه‌خته‌مان بگه‌یه‌نینه به‌رپرسانی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وکاره نه‌شازه‌ی که لێره‌وه ده‌چێت به‌ڕیوه ، خه‌ڵاته یان دیاریه که هه‌رشتێکی لێ ناوئهنێن وده‌یده‌ن به به‌رپرسێکی عێراقی که نه‌وتی عێراقی له‌چنگ دایه به هه‌موو شێوه‌یه‌کان به هه‌ده‌ری ئه‌دات و دیاره ده‌یانه‌وێ له‌م ووڵاته دیموکراسیه‌دا خه‌ڵاتی بکه‌ن ، که من ده‌ڵیم ئه‌مه نۆبڵی قه‌ڵبه نه‌ک خه‌ڵاتی ئاشتی .
– افشاراقدسی
ئێمه وه‌ک کوردانی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان به تایبه‌تی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات ، ئه‌مڕۆ هاتوینه‌ته ئێره بۆ ڕسواکردنی ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی له‌پشت ئه‌م خه‌ڵاته‌وه نوحکومهتی هۆڵه‌ندای لێ ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه که چیتر پشت گیری له که‌سانی ئاوه‌ها نه‌که‌ن که ببێته هاندان بۆ کورد قڕان، ئێمه که هاتووین ئه‌وخه‌ڵاته مه‌حکوم ده‌که‌ین و شهرمهزری ده‌که‌ین ، سوپاسی ئێوه ش ده‌که‌م که هاتن به ده‌نگ ئه‌م خه‌ڵکه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان به میدیای کوردی.
فه‌زیله شۆڕش
کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه دژی ئهوخهڵاتهیه کهحسین شه‌هرستانی وه‌ری ده‌گرێ به‌ناوی خه‌ڵاتی ئاشتی که‌ئه‌م که‌سایه‌تیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ئاشتی یه‌وه نیه به‌ڵکو دژی ئاشتی ودابینکردنی خۆش گوزه‌رانی پێکهاته‌کانی عێراقه.
هونه‌رمه‌ندی عێراقی عامر العمری
ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان زۆر ده‌مێکه له ناشرین کردنی ڕووکه‌ش کردنی جوانی گه‌نده‌ڵکاران ڕامان کردوه و ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌بووین ،وامان زانی ئه‌مانه فریاد ڕه‌سی خه‌ڵکی عێراقن بۆ هێنانه‌دی خۆش گوزه‌رانی هه‌موو پێکهاته‌کان ، له‌بری لێ پرسینه‌وه له ووڵاتانی ئه‌وروپا پێشوازی ده‌کرێن و خه‌ڵات ده‌کرێن من نازانم چ ناونیشانێک بۆ ئه‌م دڵسۆزیه‌ی دابنێم که‌بڵێم که‌سایه‌تیه‌کی ئاشتی من له‌وپێش به‌شداربووم له زنجیره درامای نه‌مانی نه‌وتی عێراق که ئه‌م که‌سایه‌تیه هۆکاریه‌تی .
هزنی ئوسمان هالو
خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم خۆم ومنداڵه‌کانم به‌جلی کوردیه‌وه به‌شداری ئه‌م ناڕهزایهتیهبووین دژی ئه‌وخه‌ڵاته وڕاگرتنی ،ئه‌وتا کوڕوکچهکهشم هه‌مان هه‌ڵوێستی من وئهوخهڵکهیان هه‌یه وپێشڕه‌وی ڕیوڕۆیشتنی خۆپیشاندانه‌که ده‌که‌ن هیوادارم چاوبهههڵسهنگاندنی ئه‌م خهڵاتهبکرێ.
چیمه‌ن حه‌مدی
گردبوونه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که‌حکومه‌تی هۆڵهندانهبێته به‌شێک لهکارهناشازهکانی ئه‌م کهسایهتیهکهلهثڕاوپڕه لهغهدروناحهقی دژی پێکهاته‌کانی عێراق وبهتاینهتی کورد.
هه‌ڵکه‌وت محمود عزیز
کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌ر یه‌که‌مان له شوێنی دووره‌وه گه‌یشتوینه‌ته ئێره که حکومه‌تی هؤلهندا ئاگادرابکهیهنهوهلهم کاره و لهچاوگرتن وبهدهنگهوههاتن بکات بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌مان به شوێنی به‌رپرسیاریه‌تی ئهودهزگایهی که ئه‌وخه‌ڵاته دابه‌ش ده‌کات و نه‌که‌وێته ههڵهوهولهئههمیهتی خۆیان دانهشکێنن.
زه‌عیم سلێمان
من نه‌زانم ده‌زگایه‌ک چۆن خۆی ده‌خاته داوی که‌سایه‌تیه‌کی دۆڕاو که هاووڵاتیانی عێراق بڕوایان پێ ی نیه وخه‌ڵاتی ده‌کات که‌پێشتر ئه‌وخه‌ڵاته به‌که‌سایه‌تی به‌رز دراوه وه‌ک نیلسۆن ماندیلا ڕه‌نگه له‌پاشه ڕۆژدائهمه ناخۆش بێت بۆ ئه‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی کهبهڕهنجی خه‌بات و قوربانیه‌کانیان گه‌یشتبن به‌م خه‌ڵاته .
سه‌ردار هه‌ولێری
هه‌مووژیانی منداڵی ولاوێتیم له‌به‌غدا برده سه‌ر له‌ژێر کۆت وزنجیرو ناعه‌داله‌تی له دوای ئازادکردنی عێراق و نه‌مانی پاشماوه‌ی ڕژێم عێراق وامان زانی ده‌بێته عێراقی هه‌موومان و چیتر بیر له ئازاری یادگاریه‌کانمان ناکه‌ینه‌وه وخێروبێری ئه‌و ووڵاته ده‌بێته خۆشگوزه‌رانی نه‌مان زانی ده‌بێته‌وه زیندان وبهرپرسایرێتی ده‌که‌ویته ئه‌ستۆی که‌سانی وه‌کو ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی که ئه‌مڕۆ خه‌ڵات ده‌کرێ .
هه‌ژار حسن نه‌جه‌فی
ده‌کرێ کێ له‌پشت هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سایه تیهکی ناپاکه وه‌بێ و ده‌زگایه‌کی مرۆڤ دۆست بخاته داوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان وداتر به‌م کاره‌یان خۆیان ڕسوای مێژووبکه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی ئیـهش هه‌ڵگری ئه‌وپه‌یامه‌یه بۆ حکومه‌تی هۆڵهنداکاری له‌وشێوه قێزه‌ونه ل ووڵاته‌که‌ی ئه‌نجام نه‌درێ .
فۆتۆ : ساسان دەروێش