به‌ندی عه‌لی .. 2012
خۆم
هه‌ر ئه‌مه‌وێ
ڕۆژێ فرسه‌ت له‌خۆم بێنم
تا دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م
ئه‌ویش تادێ
له‌نێو ئاپۆڕه‌ی ژیانا
وونتر ئه‌بێ
ئاخر ئه‌و له‌زه‌نگیانه ئه‌چێ
لهئۆقیانێکی بێ بندا
ئاخۆ ئه‌ویش چه‌ند گه‌ڕابێ
به‌دوی مندا
خه‌یاڵ
زۆر تامه‌زرۆم ، خوا ببینم
یان هیچ نه‌بێ
گوێم لهسۆلفێجی ده‌نگی بێ
ئاخر جۆرێک له‌قسه هه‌ن
به‌میلۆدی و ڕیتمی دووان
ماناکه‌یان ڕوون تر ئه‌بێ
لێم ببوورن
ئه‌مشه‌و خه‌یاڵم مهستێکه
هارو به‌رباد
چونکه له‌کۆنه ده‌فته‌ری نۆتهکانا
قریشکه‌کانی .. ئه‌نفالم
هاته‌وه یاد