كه‌ژاڵ ئیسماعیل : زۆربونی دیارده‌ی خۆكوشتن یان هه‌وڵدان بۆ كۆتایی هێنان به‌ژیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كاندا به‌گشتی بۆته دیارده‌یه‌كی زه‌ق ومه‌ترسیدار، ئه‌م دیارده وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی دیكه له‌نێو كوردوستاندا بۆته كێشه‌یه‌ك و ته‌نها له‌نێو ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كاندا باسی لێوه ده‌كرێت
كهواپێویسته نه‌ك به كێشه به‌ڵكو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك ته‌ماشا بكرێت و تاچیتر باسوخواسی پسپۆران وشاره‌زایانی كۆمهڵناسیو ده‌رونناسی زوتر به‌ته‌نگ ئه‌و دیارده‌یه‌وه بچن دره‌نگه چونكه خۆكوشتن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا دیارده‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و له‌نێو چینی گه‌نجه‌كان به‌هه‌ردو ژێنده‌ره‌وه بڵاوبۆته‌وه سه‌رباری كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن .
هه‌ڵبه‌ت خۆكوشتن یان بڕیاردان به‌كۆتایی هێنانی ژیان دیارده‌یه‌كی تازهنییه و ته‌نها تایبه‌ت نییه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆ ئه‌ڵێت 🙁 خۆكوشتن هه‌ڵه‌یه‌كه دژ به‌ده‌وڵه‌ت )، ئه‌م ووته‌یه بونی ئه‌ودیارده‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانیدا ئه‌سه‌لمێنێت و به‌درێژایی مێژوو مرۆڤ بیری له كۆتای هێنان به‌ژیانی خۆی كردۆته‌وه و ئێستاشی له‌سه‌ربێت ئه‌ودیارده‌یه ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵگه‌لێك فاكته‌ر په‌ستان له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و مه‌رجیش نییه به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ئه‌قڵی یان ده‌رونیه‌وه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زۆر حاڵه‌تدا كه‌سانی خۆكوژ به نه‌خۆش یان كه‌م ئه‌قڵ ناوزه‌ند ئه‌كرێن ولایه‌نی ده‌رونی ئه‌كرێته پاساو ، له‌كاتێكدا خۆكوشتن بڕیارێكی تاكه‌كه‌سیه و خۆكوژ مه‌به‌ستی كۆتای هێنانه به‌ژیان .
هه‌ڵبه‌ت بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن بۆته دیارده‌یه‌كی مهترسیداربهتایبهت له‌و ووڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی جه‌نگ وكاولكاری بونه‌ته‌وه كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكی سه‌ره‌كیه چون هه‌میشه ئه‌و كۆمه‌ڵگانه ڕوبه‌ڕوی داڕمانی ژێرخانی ئابوری ئه‌بنه‌وه وكاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ئه‌كات و هه‌ژاری وبێكاری و نه‌خۆشی وناهوشیاری كۆمه‌ڵگه به‌دوی خۆی كێش ده‌كات نمونه‌ی ئه‌و وولاتانهش ( لوبنان ، ئه‌فغانستان ، ئێران ، عێراق ، … ) كه به‌رده‌وام دوچاری جهنگو كاولكاری بونه‌ته‌وه‌و ئێستاشی له‌سه‌ربێت .
د.لینا الخطیب٭ بزیشكێكی پسپۆره له‌بواری ده‌رونناسی له‌ووڵاتی لوبنان ، دوابه‌دوای ئه‌و ڕوداوانه‌ی له ووڵاتی لوبنان ڕویدا و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجان خۆیان ده‌كوژن ئه‌و دیارده‌یه‌ی نایهپاڵ ( جه‌نگ وشه‌ڕی ناوخۆ ) و كردنیه هانده‌رێك بۆ زێد بونی ،هه‌ڵبه‌ت باری ئابوری هۆكارێكی قورس وگرنگه بۆ ده‌ركه‌وتنی بێكاری و نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێ و ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رونیانه‌ی كه‌بارودۆخی جه‌نگ و سیاسی جێیانهێشتووه سه‌رباری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌لێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه دیارتریان شكستی په‌یوه‌ندییه خۆشهویتیهكانه له‌كۆمه‌ڵگه نه‌رێتپارێزه‌كاندا و تیایدا خۆشه‌ویستی نێوان دوڕهگهز تاوانه‌و ئاكامی ڕێگه‌یه‌كی داخراوه .
چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه بۆ خۆكوشتن كه كه‌سی خۆكوژ ئه‌یكاته ڕێگه‌یه‌ك بۆ كۆتای هێنان به‌و قه‌یرانه قورسه‌ی ژیانی ئالۆز كردووه هه‌ڵبه‌ت خۆكوژ پیویستی به بڕیاردانه و بیركردنه‌وه هه‌یه به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ( به ترسنۆكی ، ئازایه‌تی ، چاوقایمی و توانا جه‌سته‌ییه‌كانه‌وه نییه ) به‌ڵكو له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیاره پێشتر خۆسازدانی بۆكرابێت و خۆكوژ دوا بڕیاری دابێت و هه‌ندێك جار كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت وبڕیارداندا نامێنێت ولهساته وه‌ختێكدا ئه‌و بڕیاره ئه‌دات ، زۆر جار كه‌سی خۆكوژ له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌دا ئه‌و كارهئهنجامئهدات واته له‌ته‌واوی هێزی ئه‌قڵیدایه كه‌ئه‌مه‌یان زیاتر په‌یوه‌ندی به لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ندێكجار ڕوئه‌دات و هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ئه‌وكاته كه‌سی خۆكوژ ئه‌بێته زۆرداروزوڵملێكراو ( كوژراووبكوژ ) .
ئه‌وی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕوئه‌دات زیاتر په‌یوه‌ندی به كێشه كۆمه‌لایه‌تی وخێزانیهكانهوه هه‌یه به‌تایبه‌ت ژنان كاتێك بڕیاری خۆكوشتن ئه‌ده‌ن له‌ژێر فشاری زوڵم وزۆروئازاری خێزان وكۆمه‌ڵگه‌دا و خۆیان ئه‌كوژن یان خۆیان ئه‌سوتێنن كه‌ئه‌مه‌یان زیاتر له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا حاڵه‌تێكی باوه و هه‌ندێك جار پیاویش په‌نا ئه‌باته به‌ر ئه‌م جۆره خۆكوشته و ده‌رئه‌نجام خۆكوژ ئه‌مرێت ئه‌م جۆره‌یان خۆكوشتنی سه‌ركه‌وتوه ، یان سه‌ركه‌وتو نابێت و كه‌سی خۆكوژ دوچاری تێكچونی جه‌سته‌ی و ده‌رونی ئه‌بێته‌وه وهه‌میشه له‌نێوان دوو خوازدا ئه‌ژی خوازی هه‌میشه مردن په‌شیمانی .
جۆرێكی دیكه‌ی خۆكوشتن حه‌زكردن به‌مردن یان ڕه‌شبینی به‌رابه‌ر به‌ژیان به‌ڵام نه‌بونی هێزو دروستبونی به‌ربه‌ستێك له‌نێوان خۆكوشتن وخۆگرتن به‌ژیانه‌وه كه‌سی خۆكوژ دوچاری نائومێدی و خه‌مۆكی ده‌كات و هیچ كات هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری وژیان ناكات .
به‌هێزترین هۆكاریش ( خۆشه‌ویتیه ) وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ، هه‌ڵبه‌ت سه‌رنه‌كه‌وتن وشكستی په‌یوه‌ندی سۆزداری به‌تایبه‌ت له‌نێوان چینی گه‌نجان نائومێدی وڕه‌شبینی به كه‌سی سۆزدار ئه‌به‌خشێت و بڕیاری خۆكوشتن ئه‌دات ، وێڕای بونی كۆمه‌ڵێك هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك نه‌خۆشی كوشنده‌و درێژ خایه‌ن ، هه‌ژاری ، ئیغتصابكردن واته لاقه‌كردنی كه‌سێك چ كوڕ بێت یان كچ له‌ته‌مه‌نێكدا كه دواتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌رونی ئه‌بێت وتاك ڕه‌شبین ونائومێد ئه‌بێت ودوابڕیار بڕیاری كۆتایهێنان به‌ژیان ئه‌بێت .
ئه‌وی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕوئه‌دات قورستره له‌وه‌ی له‌چه‌ن دێڕێكدا باسی لێوه بكرێت به‌ڵكو پێویستی به فریاكه‌وتنی خێرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای هۆكارهكانیداو بڕیاردان بۆ دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو ، له‌كاتێكدا چینی گه‌نجان وژنان بونه‌ته كهپشی فیدای ئه‌وبارودۆخه ناشیاو داڕماوه‌ی ئێساتا كۆمه‌ڵگه دوچاری بۆته‌وه له‌ژێر فشاری كاڵبونه‌وه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كاندا وڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌لێك كێشه‌ی كۆتانههاتو ، ژن لهههموبارودۆخێكدا هه‌ڵگری نه‌هامه‌تی وئازاره‌كانی خێزان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه ، به‌رده‌وام له‌ژێر فشاری دابونه‌رێت وئایین وكهلتوردا ژیانی دوچاری كۆمه‌ڵگه‌لێك قه‌یران هاتوه‌و وه‌ك كاڵایه‌ك مامه‌ڵه‌ی ئه‌كرێت هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه ڕۆژانه كچان وژنان خۆیان ئه‌كوژن و كۆتای به‌ژیان ئه‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك خۆی بكاته خاوه‌نی كێشه‌كه‌و به‌رپرسی ڕاسته‌قینه‌ی پرسی ژنان .
٭ القبس الكویتی ، اخر خبر
كه‌ژاڵ ئیسماعیل