هەولێر زریان خەتاب : هونەرمەند ماردین کانەبی بەگۆرانی (گوێم لێبگرە ئەی یار) یەکەم بەرهەمی کلیپی خۆی بەرهەم هێناو لەدواین کاری هونەریشیدا کۆتای بە کلیپی گۆرانی یەک لایەنە هێناوە و بەم نزیکانە لەرێگای شاشەکانی تەلەفزیۆنەوە هەوادارانی هونەر و دەنگی ماردین ئاشنای تازەترین بەرهەمی خۆی دەکات
لەلێدوانێکیشیدا ماردین بۆ کوردستانی نوێ وتی:تازەترین بەرهەمی هونەریم بەناوی یەک لایەنە کۆتای بەکارەکانی هاتووە و بەرهەمەکەشم لە هۆنراوەی خۆمە و ئاوازی هونەرمەند زانا جەبەلی یە و دابەشی موزیک لەلایەن شیاو کەمالی موزیک ژەن کراوە و تۆماری دەنگیش لەستۆدیۆی میلۆدی و کەنارەی شاری هەولێر تۆمارکراوە و ماسترینگی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەند بژار دیلانەوە ئەنجامدراوە.
بۆکاری ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیەکەش ماردین وتی: دەرهێنەر سیپان عادل کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و لۆکێشنی وێنەگرتنەکەش شاری دهۆکە و لەلایەن ستافێکی کارای کلیپ سازی کاری وێنەگرتن بۆکلیپەکەم کراوە،وتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوودا ڤیدیۆکلیپی یەک لایەنە پێشکەش بەکەناڵە بینراوە ئاسمانی و ناوخۆیەکانی کوردستانی دەکەم.