سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی
04-05-2008
هه‌موو شه‌وێ دووا هه‌ناسه‌م
دڵۆپێ خوێن
له دڵم ئه‌چۆڕێ و تکه ئه‌کا
به ڕوخساری وێنه‌که‌ت دا
وورده وورده زیاد ده‌کا
هه‌تا ئه‌بێ به ڕووبارێ
بۆیی گوڵی عه‌شقت ئاو با
* * *
خۆشه‌ویسته‌که‌م
هه‌موو شه‌وێ هه‌ردوو دیه‌م
ئه‌بێ به چرا خانێ
هه‌تا په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌ت ڕۆشن کا
* * *
خۆشه‌ویسته‌که‌م
هه‌موو شه‌وێ پێنووسه‌که‌م
ئه‌بێ به عاشقێ
هه‌رچی ووشه‌ی جوان هه‌یه
هه‌موویم بۆ ئه‌نووسێ
هه‌موو شه‌وێ په‌رتووکه‌که‌م
لاپه‌ڕه نوێیه‌کانی پڕ ئه‌بێ
له ماچێ
ماچی لێوی شووشه‌یی
* * *
خۆشه‌ویسته‌که‌م
قه‌ڵه‌مه‌که‌ی لێوم
ئه‌درێ له جسته‌ی لاپه‌ڕه‌یێ
ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی په‌رتووکه‌که‌م
پێنووسه‌که‌م
ئه‌بێ به په‌نجه‌ی کچێ و بۆت ئه‌نووسێ
خۆشم ئه‌وێی
خۆشت ئه‌وێم
هه‌موو شه‌وێ چرپای ژووری نووستنه‌که‌م
ئه‌بێ به خۆرێ
گه‌رمی و ڕووناکی ئه‌دا به دڵێ
ئه‌و دڵه‌ی له جه‌سته‌ی کوڕێ
ههڵئهکۆڵدرێ
شێتم بووی یا شێتت بووم
خۆشتم ئه‌وێی یا خۆشت ئه‌وێم
عاشقێکم ته‌نها به تۆ
کێ ئه‌ڵێ تۆش عاشق نیت
ته‌نها به گوڵێ
ئه‌و گوڵه‌ی له دووا هه‌ناسه
به دڵۆپێک خوێن
گۆش ئه‌گرێ و به‌ره‌و
کاروانی عه‌شق سوور هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ
* * *
خۆشه‌ویسته‌که‌م
ئاخر لۆ
به دڵۆپه ئاونگێ
ئه‌ڵێی ماچێکم به‌رێ
دیسانه‌وه پێم ئه‌ڵێی
خۆشم ئه‌وێی
خۆشتم ده‌وێ
یه‌کسه‌ر بۆ ناو په‌ڕه‌ی گوڵێ
هه‌تا ئه‌گا به دڵێ
سه‌د جار ئه‌ڵێم
ناهه‌قت ناگرم
تۆم خۆش ئه‌وێ
منت خۆش ئه‌وێ
ئاخر لۆ ده پێم بڵێ !؟