دیـــدار نانەکەلی /ھەولێر : پاش دۆرانی یانەکەی لە میانی یاریەکانی پیِش کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. راھێنەری پورتوگالی یانەی شاھانەی ئیسپانی(خۆزیە مۆرینھۆ) بەوە پاکانە بۆ دۆرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەرامبەر بایرن میونخی ئەڵمانی دێنێتەوە کە ھێلی بەرگری یانەکەی گوێرایەلی رێنماییەکانی نەبوونەوە و بەر لە چوونی بۆ نێو یاریگای ئەلیانز ئەرینا جووتە پێلاوەکەیان لێی دزیووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە دوێنێ پاش دۆرانی یانەی ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بە رامبەر گۆلێک لە یانەی بایرن میونخ لە قۆناغی پێش کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توشی ھات،
خۆزیە مۆرینھۆ چەندین پاکانەی بۆ دۆرانی یانەکەی کرد و وەکو ھەمیشەش ھەرەشەی بردنەوەی لە یانە ئەلمانیەکە کرد لە نێو یاریگای بێرنابیۆ.
بەڵام ئەوەی بووە مایەی سەرسوڕمانی رۆژنامەنووسان ئەوەبوو کە مۆرینھۆ نەیتوانی چیتر راستیەکان بشارێتەوە و قسەی دڵی خۆی پەنگ بداتەوە، بۆیە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئاستی گواردیۆلا ی راھێنەری یانەی بەرشلۆنە. مۆرینھۆ گوتی : “گوادیۆلا راھێنەرێکە دەزانێت چۆن سەرکەوتن تۆماربکات”
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو راھێنەرە پورتوگالیە گواردیۆلای بە راھێنەرێکی لێھاتوو و خاوەن بیر و ئەندازیاری سەرکەوتنی یانە کەتەلۆنیەکە ناوزەندکرد.
ئەوەی سەیربوو لای ئیدارەی یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە شاری میونخ، توانبارکردنیان بوو لە لایەن خۆزیە مۆرینھۆوە بە دزی و بە تاڵان بردن،چونکە ئەو راھێنەرە گووتی: لە کاتی خۆ گۆرینی من و یاریزانان لەنێو یاریگا چەندین جل و بەرگ و پێڵاو دزراوە. لە وانە جووتە پێلاوی مۆرینھۆ و دووفانیلەکەیەتی.کە ئەو رووداوە بە ناشایستە دەزانێت و دڵنیایە ئەوکارە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەھیچ شێوەیەک روونادات.
راھێنەرەکە بە نزا و پارانەوە داوای لە یاریزانانی یانەکەی دەکرد کە ھەموو ئەو سەرکەوتن و شانازیانەی یانەی ریال مەدرید لەگۆڕ نەنێن و لەسەردەستی بایرن میونخ لە پاڵەوانیەتیەکە دوورنەخرێنەوە.چونکە بە بڕوای شارەزایانی تۆپی پێ و خودی مۆرینھۆش یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تا گەیشتنی بەو قۆناغە رووبەڕووی یانەیەکی خاوەن ئەزموون و شارەزایی نەبۆتەوە.بۆیە یەکەم ھەنگاویان لە بەرامبەر یانە بەھێزەکانی ئەوروپا لە بەرامبەر بایرن میونخ ھەژماردەکرێت و بە دۆرانیشیان وەھا شیدەکرێتەوە کە ریال ناتوانێت بەسەر یانە ئەزمووندارەکان سەربکەوێت و تەنھا پاڵەوانی یانە بێ ھێزەکانی ئیسپانیایە.
بۆیە ئەزموون و شارەزایی مۆرینھۆ بەستراوەتەوە بە یاری گەڕانەوەی ریال لە جامی ئەوروپا و یاری کلاسیکۆی داھاتوو لە بەرامبەر رکابەرە سەرسەختەکەی لە خولی ئیسپانیادا.