خۆزگه ئه‌م زانی کێ ئه‌چێته ژێر داره مه‌یته‌که‌مه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌مردنم که‌مێک بیکه‌مه کۆڵم
خۆزگه ئه‌م زانی کێ له پرسهما ڕائه‌وه‌ستێ وکێ
بۆ مردنم به کوڵ ئه‌گری
بۆئه‌وه‌ی له‌به‌ر شه‌ماڵی چاکه‌یدا دانیشم و
گوڵی پاداشتی بۆ به‌رم
خۆزگه ئه‌مزانی بۆمردنم کێ کراسی ڕه‌ش ئه‌پۆشێ
بۆئه‌وه‌ی که بینیم گوڵ پۆشی که‌م
کراسی ماچی له‌به‌ر که‌م
خۆزگه ئه‌مزانی کێ خه‌مبار ئه‌بێت
له‌ساڵ کۆچی یادی مندا
بۆئه‌وه‌ی پێش مردنم که‌مێک خه‌می لێ وه‌رگرم
خۆزگه ئه‌مزانی که مردم لاشه‌ی بێ هه‌ست و بێ ئاگام
له‌کام گۆڕستان ئه‌نێژن
بۆئه‌وه‌ی پێش هه‌موو که‌س من خۆم بچم
چه‌پکێک گوڵ بۆخۆم به‌رم
به‌دیار هاتنی ته‌رمی خۆمه‌وه
چاوه‌ڕوانبم .
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم
23/08/2010