خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان له سوید (ڤیسوالیزاشون) به مانای خۆخستنه ناو بارێکه‌وه به هۆی خه‌یاڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ دوربکه‌ویته‌وه له‌و باره‌ی که ئێستا تۆی تیایت. یان ده‌توانین بڵێین خه‌یاڵێك بۆ خولقاندنی بارێکی باشتر بۆ خۆشی وه‌رگرتنی ده‌روونی، که له‌و کاته‌دا تۆ ته‌نها له‌شت له‌وێدا ده‌مێنێت و ده‌روونت ده‌ڕوات بۆ شوێنێك که خۆت خوازیاریتی.له‌م باره‌دا تۆ ووشه‌ی باش ئاراسته‌ی خۆت ده‌که‌یت ، که دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه ڕاستیه‌ك له تۆدا دروست ده‌کات که ئیتر تۆ به جه‌سته‌و ده‌روون ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ت تیاده‌بێت.
ئه‌م ڕاهێنانه ده‌روونیه له زۆر کلتوری جیاوازه‌وه هاتووه‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا، که له لایه‌ن ده‌رمان سازه‌کان، پزیشکه‌کان و ڕاهێنه‌ره‌کانه‌وه به‌کارهاتووه که له‌وێدا یارمه‌تی که‌سه‌کانیان داوه بۆ باشتر کردنی وێنه‌ی ده‌روونی خۆیان به هۆی خه‌یاڵ و فهنتاسیاوه. زۆرانبازێکی یابانی به ناوی ئۆ نامی که پاڵه‌وانی ئه‌و وڵاته بوو له چاوپێکه‌وتنێکیدا باسی له‌وه کرد که ئه‌و به‌و شێوه‌یه ئازا‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له سه‌ره‌تاوه. ئۆ نامی کێشه‌ی ترسی هه‌بوو له پاڵه‌وانیه‌تیه‌کاندا هه‌رچه‌نده به له‌ش گه‌وره‌بوو به‌ڵام زۆر جار قوتابیه‌کانی تری ئه‌و یانه‌یه لێیان ده‌برده‌وه . ئۆ نامی ده‌چێت سه‌ردانی ڕاهێنه‌رێکی مێدیتاشون ده‌کات و کێشه‌که‌ی دڵی خۆی بۆ باس ده‌کات.
ڕاهێنه‌ره‌که له یه‌ك دوو دانیشتن و ڕاهێنانکردنی له کاتی خۆخستنه ناو بارێکی باشتره‌وه به ئۆ نامی ده‌ڵێت تۆ ناوت شه‌پۆله گه‌وره‌کانه و ئه‌م شه‌و لێره بمێنه‌ره‌وه ، وا خۆت بنوێنه که تۆ وه‌ك ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره و بهتوانایانهیت. له‌مه‌ودوا تۆ زۆرانبازێکی بوێر و ئازایت. ڕاهێنه‌ری مێدیتاشونهکه ئۆ نامی به‌جێده‌هێڵێت و ئه‌ویش به‌ته‌نها هه‌ر خه‌ریکی مێدیتاشون/ ڕامان و وا خۆی ده‌بینێت که ئه‌و وه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه به‌هێز و خێرابێت. له ناخی ئۆ نامیدا ئه‌و شه‌پۆلانه هه‌تا ده‌هات گه‌وره‌تر و به‌تواناتر ده‌بوو ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و شه‌پۆلانه خۆی ده‌بینی. سبه‌ینێ که راهێنه‌ری مێدیتاشونهکه هاته‌وه بۆ لای بینی که ئۆ نامی هه‌ر ڕاهێنانی ده‌روونی ده‌کات بۆیه هات و ده‌ستی خسته سه‌ر شانی و پێی ووت: له‌مه‌ودوا هیچ شتێك نیه بێزارت بکات بۆ سه‌رکه‌وتن، تۆ ئه‌و شهپۆلانهیت که هه‌مو شتێك له پێشته‌وه‌یه ده‌پێچیته‌وه. هه‌ر له‌وکاته‌وه ئۆ نامی ده‌بێته پاڵه‌وانێکی مه‌زنی یابان. خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێمه خۆمان ده‌توانین باشتر هانده‌ری خودی خۆمان بین به‌یارمه‌تی بیرکردنه‌وه‌کان و ئه‌و ووشه باشانه‌ی که به‌خۆمانی ده‌ڵێیت. خۆخستنه ناو خه‌یاڵ ( ڤیسوالیزاشون) زۆر نه‌خۆشی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه‌ك زمان قورسی ئه‌ویش به‌هۆی خۆ خاوکردنه‌وه که وێنه‌ی باش بخاته بهرخهیاڵی. نه‌خۆشی شێر په‌نجه که ئه‌و خانانه‌ی له‌ش زیاتر ده‌گرێته‌وه، که‌سی نه‌خۆش توانیویه‌تی به هۆی خه‌یاڵه‌وه بچێته ناو ئه‌و خانانه‌ی له‌شی خۆی و باشتریان ببینێ و بزانێت که‌میان کردووه نه‌ك ته‌شه‌نه‌کردن. ئه‌مه‌ش دیاره ئارامی و بڕوا به‌خۆبوون و راهێنانی ده‌وێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ شێر په‌نجه ئه‌م ڕاهێنانه‌یان کردووه ڕۆژی سێ جار ڕاهێنانیان کردووه و توانیویان باش ببنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه وێنه‌ی خۆیان هاتووه‌ته پێش چاو که پاش چاکبوونه‌وه‌یان ئه‌وان چه‌ند دڵخۆش و ئاسوده‌ن. هه‌ر ئه‌و وێنانه‌ن که ده‌بنه وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌و له‌ش و ده‌روون شان به‌شانی یه‌کتر بۆ ئه‌و وێنه خولقێنراوانه ده‌چن که خۆمان له مێشکماندا پڕۆگراممان کردووه.
ده‌روون به‌هێزو ئاسوده‌بن