ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان : جارێکیان مامۆستایه‌کم پێی ووتم: که‌س په‌یمانی پێداویت که ژیان بێ ئازاربێت؟ ئه‌م پرسیاره‌م له کاتێکدا به‌ره‌وڕو بوویه‌وه که من هه‌ستم به بێزارییه‌کی زۆر ده‌کرد به هۆی نا ههقیهکهوه که لێم کرابوو. ژیان ئازاره. له‌دایکبوون، نه‌خۆشی، هه‌ژاری،سوکایه‌تی، بێ هیوای، بێ په‌یمانی، دڵشکان،جیا بوونه‌وه ،نه‌گه‌یشتن به ئامانج، سه‌رنه‌که‌وتن، پیری، مردن…. تاد.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ئازارانه بوونه‌ته به‌شێکی گه‌وره‌ی ڕۆژانه‌مان، به‌ڵام مرۆ هه‌میشه‌و هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه له پێناو مانه‌وه‌یدا هه‌وڵی بۆ گه‌یشتنی به ته‌مه‌نی پیری داوه و به‌شوێن ڕێگاکانی ته‌ندروستی باش‌دا گه‌ڕاوه. ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌زموون و به‌سه‌رهاتی خۆمان و ده‌وروبه‌رمانه‌وه ئه‌وه ده‌زانین که دوای زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کان چاکبوونه‌وه هه‌یه و دوای دڵشکان و جیابونه‌وه‌و مردن بیرچوونه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ش توانایه‌کی گه‌وره‌یه که ده‌توانین به‌کاریبهێنین بۆ زۆر کاتی له‌بار.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان به ئاگا بهێنمه‌وه که له‌و کاته‌دا تۆ به ئازارێکهوهیت بۆ نمونه ئازاری سک یان سه‌ر ئێشه، تۆ له‌وکاتانه‌دا بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟ هه‌ستت چۆنه؟ ماسولکه‌کانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ئازاره‌کانت چیان لێهاتووه؟.زۆر جار له‌به‌ر ئاسانی و ساده‌یی پرسیاره‌کان (وه‌ك ئه‌م پرسیارانه‌ی من) په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر چاره‌سه‌ریتر وه‌ك ده‌رمان خواردن و به‌زه‌ی به خۆدا هاتنه‌وه. له ڕاستیدا زۆربه‌ی چاره‌سه‌ره‌کان له به ئاگابوونی خۆتدایه به‌رامبه‌ر به‌و ئازار‌و ئێشه. ئه‌وکاته‌ی که تووشی سه‌ر ئێشه‌یه‌ك ده‌بیت تۆ ماسولکه‌کانی سه‌رو ملت گرژدهکهیت و بێزار‌و توڕه ده‌بیت، به‌ڵام ئازاره‌که‌ت هه‌ر له زیادبوندایه. زۆر جار به‌ده‌رمانیش ئازاره‌که‌ت که‌م ناکات. هه‌ربۆیه ده‌بێت به ئاگابین له‌و کهردانهوانهمان له‌و کاته‌دا که ئازارمان هه‌یه. زۆر گرنگه که ئێمه شێوازێکی باشتر‌و ته‌ندروستتر بگرینه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاری ئازاره‌کانمان له باتی خۆ گرژکردنمان.
له‌وکاته‌دا تۆ خۆت گرژدهکهیت بۆ ئازارێك تۆ زیاتر ماسولکه‌کانت ئاماده ده‌که‌یت بۆ وه‌رگرتنی ئازار، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کاتی گرژبوونی هه‌ر ماسولکه‌یه‌کدا فشارێکی خراپ ده‌که‌وێته سه‌ر ئهوماسولکهیهو بۆی هه‌یه ببێته هۆی گیروگرفتی تر. له‌مه‌ودوا ئه‌م شێوه ئاسان و ساده‌یه تاقی بکه‌ره‌وه و باشتر به‌ره‌نگاری ئازاره‌کانی له‌ش و ژیانت به‌ره‌وه: بۆ هه ئازارێك، ئێشێك یان ناڕه‌حه‌تیه‌ك خۆت خاوبکه‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له‌و ماسولکانهدا که تۆ هه‌ست به ئازار ده‌که‌یت تیایدا. ( بۆ خاوبوونهوهت ته‌کنیکی هه‌ناسه‌دان به‌کاربهێنه، ئه‌گه‌ر فیری خاوبوونه‌وه نه‌بویت ده‌توانیت کاسێت و سیدیه‌کانم په‌یدا بکه‌یت یان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌مه‌وه به بێ به‌رامبه‌ر گوێی لێبگره). ئه‌گه‌ر تۆ خۆت خاوکرده‌وه له کاتی ئازاره‌که‌تدا، به‌دڵنیاییه‌وه تۆ خیراتر هه‌ست به باشبوونه‌وه ده‌که‌یت و که‌متریش هه‌ست به ئازار ده‌که‌یت. تۆ له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت خۆت فێربکه‌یت که ئازاره ناوچه‌ییه‌کان له‌شت ببڕیت و دوریان بخه‌یته‌وه. به‌م شێوه‌یه تۆ ده‌بیته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین توانا بۆ بڕینی ئازار. ئه‌وکاته‌ی تۆ ده‌ستت ده‌سوتێ ئه‌گه‌ر خۆت گرژبکهیت له ده‌ستدا و به توندی په‌نچه‌ت بگوشی ده‌بینیت ئازاره‌که‌ت زیاتر ده‌بێت. ئه‌و کاته‌ی که تۆ خۆت توند وگرژ ده‌که‌یت بۆ ده‌رزی لێدانت ئازارێکی زۆرتر وه‌رده‌گریت له‌وه‌ی که خۆت شل و خاو ڕابگریت. ئه‌گه‌ر خۆت خاوبکیتهوه بۆ ئازار، سوتاوی، ده‌رزی پڕۆسه‌ی ئازار‌و چاکبوونه‌وه شانبه‌شانی یه‌کتر ده‌بن و ته‌ندروستر ده‌ژیت.
ئه‌گه‌ر پرسیار له به‌نده بکه‌ن که من به‌م شێوه ده‌که‌م، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم به‌ڵێ! من چه‌ندین ساڵه خۆم فێر کردووه‌که لهغهڵ ئازاره‌کانمدا ڕابێم و خۆمم بۆ شل کردون بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویش بڕۆن ( پێم وایه ئه‌م ته‌کنیکه بۆ زۆر بواری تری ژیان کاریگه‌ره).
سه‌رکه‌وت و ته‌ندروست بن