به‌ندی عه‌لی ..2012
له‌خۆت زیاتر
که‌سێکی که لێی تێناگا
شێوه‌زاری خه‌مه‌کانت
ده‌پێم بڵێ
به‌چ زمانێکی خه‌م ئه‌دوێی
ته‌نیا خۆت له‌به‌ری ئه‌که‌ی
بۆ به‌ری که‌سی که نابێ
کراسی ئازاره‌کانت
ده‌پێم بڵێ
مارکه‌ی کراسه‌که‌ت چیه
هه‌ر به‌کۆڵی خۆته‌وه‌یه‌و
که‌سی که بۆت هه‌ڵناگرێ
به‌ردی سزیفی ته‌نیایی
ده‌پێم بڵێ
ئه‌م گابه‌رده بۆ کوێ ئه‌به‌ی
به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆت نه‌بێ
که‌سی که نایکاته ملت
بۆینباخی ڕه‌شی غوربه‌ت
ده‌پێم بڵێ
گرێی ئه‌م غوربه‌ته که‌نگێ
ئه‌که‌یته‌وه
ئاشتبوونه‌وه
وه‌ره ئه‌ی ژین ئاشت بینه‌وه
هه‌رچه‌نده من
له‌وه‌ته‌ی هه‌م نێچیری تۆم
تۆ ڕاوچیه‌کی لاسار
هه‌رچه‌نده من دێوانه‌م و
تۆ شه‌مێکی ته‌واو عه‌یار
هه‌رچه‌نده من
که‌شتیه‌کی تێکشکاوی بێ چارۆکه‌م
تۆ ئۆقیانووسێکی بێ بار
هه‌رچه‌نده من
گه‌ڵایه‌کی زه‌ردی وه‌ریوم له‌چڵی
دره‌ختی نیشتمانێک و
تۆ ڕه‌شه‌بایه‌کی سرک و هار
تۆ به‌سیحری بزه‌ی لێوت
که‌وه‌ک هی مۆنالیزایهو
من به‌جووتێ
چاوی پڕ لهئهسرینهوه
وه‌ره ئه‌ی ژین ئاشت بینه‌وه