تابلۆ حه‌سه‌ن: رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ( ژماره 988 ) وتارێکی مه‌سرور بارزانی بڵاو کردووه له ژێر ناونیشانی ( ڕاستییه‌کان ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌وترێن خه‌ڵکانی پاکیش باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن )، بارزانی له وتاره‌که‌یدا ده‌ستی ناوه‌ته سه‌ر گه‌لێ راستی،
و گرنگی وتاره‌که‌ش له‌وه‌دایه که که‌سێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویه‌تی ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رکردایه‌تی پارتی ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێ به جدی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دۆسییه بکات چونکه پێشتریش سه‌رۆکی هه‌رێم به زه‌قی باسی ئه‌م دۆسییه‌ی کرد و وتی من مێژووی خۆم ناکه‌مه قوربانی چه‌ند گه‌نده‌ڵێک که کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆیان ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده ده‌بوو زووتر ئه‌م چه‌مکه ترسناکه بکه‌وتایه‌ته به‌ر بایه‌خی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ، پێش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی به‌م شێوه‌ی ئێستا ببێته گورزێکی کوشنده ده‌رهه‌ق به جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڵام به هه‌رحاڵ ئێستا له سبه‌ی باشتره بۆ رزگارکردنی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و نه‌که‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی گه‌نده‌ڵکاران له هه‌مو بواره‌کان وبه هه‌مو شیوه و ڕه‌نگه‌کانی گه‌نده‌ڵێ.
مه‌سرور بارزانی پێی وایه له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت پلانی ( ته‌ڕو وشک پێکه‌وه نه‌سووتێن ) به کاربهێنرێت باشترین سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆ گه‌مارو خستنه‌سه‌ر ئافهی گه‌نده‌ڵی ، له ڕاستیشدا وایه ، ئێمه تا به هێڵێکی ئاشکرا سنوورێک دانه‌نێن له نێوانی گه‌نده‌ڵکاران و مرۆڤه خاوێنه‌کان ناتوانین هیچ هه‌نگاوێک بنێین ، به‌ڵکو ده‌بێت تا زه‌مانێکی دوور و درێژ له شوێنی خۆمان هه‌میشه گێره بکه‌ین ، گێرهکردنیش له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکدا واتای ئه‌وه‌یه کاتێکی زۆر به فیرۆ له ده‌ستده‌ده‌ین له دواییشدا هه‌ر ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ خاڵی سفر ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له وتاره‌که‌یدا ده‌ستنیشانی کردووه .
له شوێنێکی تری وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئاژانسی هه‌واڵگری کوردستان نووسیویه‌تی (نابێت رێگه بدرێت مێژوویه‌ک له خه‌باتی پاک و قوربانیدان بکرێته سه‌رپۆشێک بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران و هه‌روه‌ها شیاویش نییه به بیانووی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند که‌سێک، ئه‌و سه‌روه‌ری و مێژوویەیش له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه بکرێته ئامانجی هێرش و چه‌واشه‌کردن ) یان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاماژه‌ی که‌سانێک که داری ئۆپتسیۆنی گرتووه‌ته ده‌ست بۆ روخاندنی رژێم به ئامانجی بازدان به سه‌ر ئالییه‌تی دیموکراسی و سه‌ندوقی ده‌نگدان و دانیشتن له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات نووسه‌ر ده‌ڵێ (ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سته‌ڵاتن و ده‌خوازن له ململانێی سیاسی‌دا زیان به ده‌سته‌ڵات بگات، بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی لایان مه‌به‌ست نییه. ئه‌وان پێیان خۆشه گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت و خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵیش له ناو جومگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بن، چونکه باش ده‌زانن (دار، کرمی له خۆی نه‌بێت نارزێت!) و گه‌ر ده‌سته‌ڵاتیش به ده‌ست گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه نه‌بێت ناڕووخێت ) ، لێره‌دا وه‌ک حه‌کیمێکی سه‌رده‌رچوو گرێی شیرپه‌نجه‌ی ئه‌م یاری ده‌سه‌ڵات و ئۆپتسیۆنهی گرتووه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پلانی ئۆپتسیۆن یان ئه‌وانه‌ی به ناوی ئۆپتسیۆن گه‌مه ده‌که‌ن بێ په‌رده له به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئاشکرا ده‌بێت و له مه‌سه‌له‌ی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی هه‌نگاوی باش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نرێت ، حوکمخوازانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دیموکراسی ده‌گه‌رێنه‌وه خاڵی سفر و ڕه‌نگه پایه‌ی جه‌ماوه‌ریشیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ده‌ستبده‌ن ، له ئه‌نجامی کۆتایشدا ئه‌وه‌ی به به قازانجمه‌ند له مه‌سه‌له‌که ده‌رده‌چێت جه‌ماوه‌ر به پله‌ی یه‌ک و ده‌سه‌ڵات به پله‌ی دوو ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تا ئێستا وه‌ک سه‌نده‌ویچێک له نێوانی ده‌زگای ئاسنینی جه‌ماوه‌ر و چهکوژی ئاسنگه‌ری ئۆپتسیۆن بووه له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بوو له سه‌ری تاوه‌کو ئێستاش بێگومان کۆمه‌ڵێک گه‌نده‌ڵن که وه‌ک کرمی داره‌که له ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی کاری وێرانکاری خۆیان بوونه .
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بیخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه که گه‌ماروودانی گه‌نده‌ڵی و گۆشه‌گیرکردنی هه‌روا کارێکی ئاسان نیه ، هه‌ر له گوێ گرتن له‌و خاڵانه‌ی که سه‌رۆک ده‌ستنیشانی کرد مرۆڤ تووشی شۆک ده‌بێت که له کاتێکی وادا که گه‌لێک دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ر ده‌کات ، ئه‌ی چۆنه ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئه‌م دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردن و ده‌یان جۆری تری گه‌نده‌ڵی له بن گۆمه‌وه بکه‌وێته سه‌ر گۆم ، ئایا ده‌سه‌ڵات به تاقی ته‌نیا ده‌توانێت ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م ئافهی گه‌نده‌ڵییه ببێت ، بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌مو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌ست نه‌نێنه ناو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی راستهقتنه، ئه‌وی دڵی ده‌سووتێ به دوارۆژی کۆمه‌ڵگا سه‌رکه‌وتن له‌م بواره‌دا نایه‌ته به‌رهه‌م، چونکه گومانی تێدا نیه سبه‌ی هه‌ندێ رووی جۆراوجۆر چ له ناو ده‌سه‌ڵات وچ له ریزه‌کانی ئۆپتسیۆن دهمامکان ده‌گۆرن به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌ی که چزی ئاگره‌که له خۆیانه‌وه نزیک ده‌بێته‌وه ، ئه‌مرۆ جۆره ده‌مامکێکیان پۆشیوه که له گه‌ڵ ئۆکسترای ( ئاگره سووره له من دووره ) ده‌گوونجێ .
هه‌نگاوه‌که‌ی مه‌سرور بارزان یسهرهتای قۆناخێکی مه‌زنه و خاڵی وه‌رچه‌رخانه ، ده‌بێت هه‌مومان بیسمیللای لێبکه‌ین و پێکه‌وه هاوکار بین . ئه‌مه‌ی ئۆپتسیۆن باسی لێوه ده‌کات له مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی بریتیه له خۆڵکردنه چاو و سه‌رلێشێواندن ، چونکه هه‌ر وه‌ک نووسه‌ر وتوویه‌تی مه‌به‌ست و ویستی ئۆپسیۆن پاکوپیسی ده‌سه‌ڵات به شیوه‌ێه‌ک تێکه‌ڵ بکات هه‌ر وه‌ک تێکه‌ڵکردنی دۆ له گه‌ڵ دۆشاو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ، ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له ئۆپتسیۆنی کوردستانه‌که‌ی خۆمان به‌دی ده‌کرێت به داخه‌وه ، ئه‌گینا ده‌کرا ته‌واوکه‌ری هێزی درووستکردن بێت نه‌ک رووخاندن، هه‌ر به‌وه‌ش دیتوانی گره‌و بباته‌وه و پێگه‌ی خۆی له ناو جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌هێزتر بکات ، ئاخر ئه‌و گه‌نده‌ڵکاره خۆپه‌رستانه نه‌بونایه چۆن له به‌رامبه‌ردا گه‌نده‌ڵێکی تر ئه‌و هه‌مو ده‌نگه‌ی ده‌هێنا.
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌مو چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی یه‌که‌مین ، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی هزر و بازوومان ببه‌خشینه سه‌رکرده‌ی هێزی رووخێنه‌ری قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران سه‌ربه چی پارت و حزبێک ده‌بن با ببن .