ڕێم لێ مه‌گرن ،خوانه‌ناسان
هـــهزاران جـار بوونه ڕێــگر
دڵ وعه‌شق و سۆزتان شێوان
هه‌زاران جار بهناههقــــــــی
گوڵی بهخــــتی منتان وهران
بو تێ ناگه‌ن خۆشه‌ویــستی
هه‌تاکو که‌ی خۆپهرستــــــی
عه‌شقی ئێمه بێ مـــــــرادبێ
دوو دڵ له‌یه‌کتر جـــــــودابێ
سه‌رگه‌ردان و ماڵ وێران بێ
هه‌تا مردن دڵ شهیــــــــدابێ
بێ باوه‌ڕان نـــاکهن بـاوه‌ڕ
بێ خـهیاڵن نـاکهن خــهیاڵ
دواڕۆژمانـــــتان کرده گــرێ
ڕۆژێ دادێ نـــــــــهفامــــینه
ئاهـــــــــــــــی ئێمه بتانگرێ
خۆشهویــــــستم دڵگیر مه‌به
تۆ قیبله‌گای عـــهشقی منی
له‌م ژینه‌دا بۆ من نــهبووی
له دنیایـــی تر تۆ هی منی
2006-03-04
جه‌لال خۆشکه‌لام