کەرەستەکان :-
1 کیلۆ گۆشتى گۆلک یان مریشک یان هەردووکیان
1 کیلۆ گەنمە کوتراو
1 بەرداخ نۆکى کوڵاو
1 بەرداخ فاسولیاى کوڵاو
1بەرداخ لۆبیاى کوڵاو
1 بەرداخ برنج
1 بەرداخ نیسک
1بەرداخ باوى یان گوێز یان هەردووکیان
ئامادەکردن :-
گۆشتەکە دەکولێنین بۆ ماوەى (15) خولەک دوایى گەنمەکوتراوەکەى تێدەکەینە ناو گوشتەکە دەکولێنین بۆ ماوەى (10) خولەک پاشان نیسک و برنجەکەش تێدەکەینە ناو گەنمەکوتراوەکە ئەویش دەکولێنین بۆ ماوەى (10) خولەک ئینجا نۆک و فاسولیا و لۆبیاى تێدەکەینە ناو تێکەلەکە هەر تێک دەدەین هەتاجوان دەکولێت دوایى باوى یان گوێزەکەى تێ دەکەینە ناو تێکەلەکە ئەویش جوان لەگەڵیان دەکولێنین ئینجا هەر تێک دەدەین هەتا خەست دەبێ کە خەست بوو ئینجا پێشکەش دەکرێت .
روخۆش موعتهسهم