ناوه‌ندی ئارۆ له دوا به‌رهه‌می خۆیدا ئه‌لبومی شیعری (گوڵه‌کانی ژێر پێی باران)ی گه‌شبیر ئه‌حمه‌دی بڵاوکرده‌وه، ئه‌م ئه‌لبومه له 25 تراک پێک هاتووه و به ده‌نگی پێژه‌ر (ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی) خوێنراوهتهوه و ئه‌ندازیار فوئاد عه‌لی ئیبراهیم ئه‌رکی تۆمارکردنی له ئه‌ستۆ گرتووه.
(گوڵه‌کانی ژێر پێی باران) کۆمه‌ڵێک شیعری گه‌شبیر ئه‌حمه‌ده هی ساڵه‌کانی 2000 بۆ 2009 یه، هۆنراوه‌کان به‌گشتی بۆن و تام و ڕه‌نگی غه‌ریبی لێ نیشتووه… یاده‌وه‌ری و چرکه‌کانی ژیانی شاعیره… نه‌گه‌یشتن به عه‌شق… دابڕان له نیشتیمان… جوانی خاک و سروشت…هه‌ژاری و حه‌سره‌ت… فرمێسکی دایک و ئازاری باوک… که ئاوێته‌ی مۆسیقا و ئاوازی ده‌نگی ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی بووه… چه‌ند هۆنراوه‌که له ئه‌لبوومه‌که وه‌کو دیاری سه‌ری ساڵ پێشکه‌شه… ئێستا ئه‌م ئه‌لبوومه له‌ناوه‌ندی ئارۆ ده‌ست ده‌که‌وێت. له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه و داهاتووی کاره‌کانی شاعیر..
جوان سه‌لیم