1
ته‌نیا ئه‌وکاته سه‌ربه‌ستم
که عه‌قڵ لام میوان نه‌بێ
2
دارچواله‌یه‌کی هاوڕێم پێی وتم
ئه‌مشه‌و پێکێک زیاد نۆشبکه
بۆی زیاترلهلام دانیشیت
3
ڕۆژێک کچێک ماچی کردم
له‌خۆشیدا
گوڵێکی سورم بۆکڕی
ئه‌مڕۆ ماچی کچێکم کرد
له‌شه‌رماندا
وه‌کو گوڵ سوورهه‌ڵگه‌ڕا
4
گریان یه‌که‌م هاوڕێی منه
هه‌رکاتێک دڵم ته‌نگ ببێت
خێرا ئه‌گاته به‌رده‌مم
ئاخر من چۆن
دڵسۆزی ئهولهیاد بکه‌م
5
نه‌وره‌سێکی کۆنه هاوڕێم
دوێنێ شه‌و میوان بوو له‌لام
له‌ناو دڵما جێگام بۆ داخست بۆی بنوێ
به‌ڵام سه‌د ئاخ
هه‌تاکو به‌یانی
ترپه‌ی دڵم نه‌ی هێشتبوو که‌مێک بنوێ
6
دایکم و من ده‌ریا و نه‌وره‌س
خاچ و عیسا کورد و ئاران
مانگ و زه‌ریا ژن و خواوه‌ند
هه‌موومان هه‌ر یه‌ک شتین
که‌سمان نییه
7
هێنده شیعراوییه دڵم
ووشه له‌زارم ئه‌چۆڕێ و
په‌ند له په‌نجه‌م هه‌ڵئه‌وه‌رێ
باڵاشم بۆته قافییه
8
که ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژن ئه‌که‌م
واهه‌ست ئه‌که‌م
ئه‌ستێران له‌سه‌ر ده‌ستم ئه‌ڕوێن و
نه‌وره‌س بۆمن پێئه‌که‌نێ
9
خۆتم لێ زیز مه‌که گوڵم
واهه‌ست مه‌که به‌جێت دێڵم
ئه‌گه‌ر بشڕۆم
دڵمت لەلاجێ دەهێڵم
چاوم ئه‌که‌مه ئه‌نگوستیله‌و
له‌نێو په‌نجه‌تی دا ئه‌نێم
10
ئه‌گه‌ر هاتی
کراسێکی له‌په‌ڕه‌ی گوڵ
تهنکترم بۆلهبهر که
بۆئه‌وه‌ی که ماچم کردی
ڕه‌نگی لێوم
به کراسهکهتهوه جێ بمێنێ
11
کراسه‌که‌ت دا مه‌که‌نه
نامه‌حره‌مین به‌یه‌کتری
نه‌با کوردێک بمانبینێ و
لای به‌رد شکاتت لێ بکات
12
ڕه‌نگه ئێستا به‌رد ببارێت
چه‌تری ده‌ستیشمان هه‌ر گوڵه
ئه‌رێ خوایه
بۆ ڕه‌حمێ به‌کورد ناکه‌ی
13
کێ دێت لەگەڵم
لەتاریکیدا بەدوای وون بوندا بگەڕێین !
ئەگەر بینیمان پێی بڵێین
هەی بێ ویژدان
دوای مردن چی ڕوئەدات ؟
14
هه‌موو شتێک کۆتایدێ
سه‌ره‌تا بۆ هیچ شتێک نییه
وه‌ک خویندنهوهیی ئه‌م چه‌ند دێڕه
بێ سه‌ره‌تاو کۆتاییه
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم