مەنووچێهر جیهانی ـ ده‌بیر و به‌رپرسی “خه‌ڵاتی زاون” له سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گوتی: بڕیار وایه که سی و دوو هونه‌رمه‌ندی دیزاینه‌ر و شێوه‌کار، سیما و روخساری “زاون قۆکاسیان” لێکۆڵه‌ر، نووسه‌ری سینه‌ما و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێران بکێشنه‌وه و هه‌موو ئامانجمان ئه‌مه‌یه که شه‌وێکی له‌بیرنه‌کراو تۆمار بکه‌ین.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “سیاوه‌ش گوڵشیری” ده‌بیر و به‌رپرسی “خه‌ڵاتی زاون” له وتووێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کانی شه‌وی زاون که ئه‌مساڵ دووهه‌مین خولی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتی: شه‌وی زاون، نزیکه‌ی یه‌ک هه‌فته به‌ر له فیستیڤاڵ له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌کانی هاوچه‌رخی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌م شه‌وه‌دا، سه‌باره‌ت به “زاون قۆکاسیان” Zaven Ghokasian لێکۆڵه‌ر، نووسه‌ری سینه‌ما و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێران قسه ده‌که‌ین و کلیپێک له‌و هونه‌رمه‌نده په‌خش و بڵاو ده‌کرێته‌وه و بڕیار وایه که سی و دوو دیزانه‌ر و شێوه‌کار، سیما و روخساری “زاون قۆکاسیان” بکێشنه‌وه و هه‌موو ئامانجمان ئه‌مه‌یه که شه‌وێکی له‌بیرنه‌کراو تۆمار بکه‌ین.
گوڵشیری سه‌باره‌ت به روانگه‌ی ئه‌م خوله له خه‌ڵاتی زاون و جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ خولی رابردوو رایگه‌یاند: له ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت داڕشتنی ساڵی پار، له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیار درابوو که له پێشه‌نگه‌کان و دۆستانی زاون بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن، که‌ڵک وه‌ربگرین که له کۆتاییدا فیلمی سینه‌مایی “زه‌ربه فه‌نی” به‌رهه‌می “غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی” توانی “خه‌ڵاتی زاون قۆکاسیان” به‌ده‌ست بهێنێت؛ به‌ڵام ئه‌مساڵ له ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت داڕشتن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه درا که ناوبژیوانانی ئه‌م خوله له نێوان قوتابیان و فێرخوازانی هونه‌ری زاون هه‌ڵبژێردرێن و لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م خوله، پێنج که‌س له نێو ئه‌م که‌سانه‌دا ده‌بن.
“سیاوه‌ش گوڵشیری” هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به پێگه‌ی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگیی ”زاون
قۆکاسیان” گوتی: “زاون قۆکاسیان” له زومره‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی له هونه‌ری ئیسفه‌هاندا هه‌یه و سیمایه‌که هه‌میشه له سینه‌مادا له‌بیر ده‌مێنێته‌وه، پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی زاونیش هه‌ر به‌م هۆکاره‌یه که ناوی ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی سینه‌ما به زیندوویی رابگرین.
ده‌بیر و به‌رپرسی “خه‌ڵاتی زاون” ئه‌وه‌شی زیاد کرد: کاتێک به پێی ناوی یه‌ک هونه‌رمه‌ند، خه‌ڵاتێک پێشکه‌ش ده‌کرێت، به‌و مانایه نیه که ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌که به سه‌لیقه‌ی ئه‌و که‌سه بێت، به‌ڵکوو ئه‌مه سه‌لیقه‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوانه که له کۆتاییدا به‌پێی بنه‌مای بابه‌ت گه‌لی ته‌کنیکی و چۆنایه‌تی، بڕیار ده‌ده‌ن که خه‌ڵات به کامه به‌رهه‌م پێشکه‌ش بکرێت. ئه‌م رووداوه سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی زاونیش دێته ئاراوه و خه‌ڵاته‌که هه‌ر به‌م پێیه به براوه ده‌به‌خشرێت.
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.