مەنووچێهر جیهانی ـ نووسینگه‌ی رێکخراوی یونیسێفی ئێران، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی کاریی واژۆکراو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، له ناوبژیوانی کردنی فیلمه‌کانی ئێرانی له سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌مساڵدا به‌شداری ده‌کات.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به ئاماده‌بوونی “عه‌لیڕه‌زا تابێش” ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “مه‌هتاب کرامه‌تی” باڵیۆزی نیازپاکیی رێکخراوی یونیسێف و “به‌هاره یهگانهفهر” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی یونیسێف له دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی به‌ڕێوه‌چوو، ورده‌کارییه‌کانی به‌شداری یونیسێف و ناوبژیوانی کردنی فیلمه‌کان له روانگه‌ی یونیسێف له‌م فیستیڤاڵه‌دا خرایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
له دوای پێکهێنانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی سه‌ربه‌خۆی یونیسێف به هاوکاری “مه‌هتاب کرامه‌تی” ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و باڵیۆزی نیازپاکیی یونیسێف، هه‌موو فیلمه‌کانی درێژی چیرۆکی، فیلمه‌کانی نیوه‌درێژ و کورته فیلمی چیرۆکی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تایبه‌تی یونیسێف ده‌خرێنه قۆناغی بینین و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن.
هاوکاری له‌گه‌ڵ یونیسێف له په‌ره‌پێدانی ئامانجه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان
“عه‌لیڕه‌زا تابێش” ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاماژه‌دان به روانگه نوێیه‌کانی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ وه‌بیری هێنایه‌وه: هاوکاری له‌گه‌ڵ یونیسێف ده‌توانێت له په‌ره‌پێدانی ئامانجه‌کانی فیستیڤاڵ له‌وانه دابین کردنی زنجیره‌ی فه‌رهه‌نگی ـ ئابووری و نوێخوازی له پیشه‌سازیی سه‌رقاڵبوونی منداڵان و مێرمنداڵان که تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵدا به‌شی تایبه‌تی “وێب سێری” ده‌بێت، یارمه‌تییه‌کی باش و شایانی هه‌بێت.
هاوکاری یونیسێف و فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان له درێژایی ساڵدا به‌رده‌وام هه‌بێت
ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هاوکاری نێوان رێکخراوی یونیسێف و فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان ده‌توانێت له درێژایی ساڵدا درێژه‌ی هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت و به به‌ڕێوه‌چوونی رووداوه‌کانی تایبه‌تی منداڵان، ئه‌م هاوکارییه له پێناو پشکوتن و گه‌شه‌کردنی سازێنه‌رانی داهاتووی ئێران و جیهان زیاتر له جاران په‌ره بستێنێت. هه‌روه‌ها به له‌به‌ر چاو گرتنی گرینگیی چاره‌نووسی منداڵانی کار، ئه‌مساڵ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌به‌ر ده‌ستدا بۆ ئه‌نجامدان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونی بینینی فیلم له که‌شوهه‌وای فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ ئه‌وان پێک بهێنرێت.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوکتۆر “رائید فه‌ریدزاده” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، روونکردنه‌وه‌یه‌کی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه جۆراوجۆره‌کان و به‌شه نوێیه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه وه‌کوو پانێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشتن کردنی کڕیارانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم، ده‌سته‌ی ناوبژیوانی منداڵان و مێرمنداڵان له وڵاتانی دیکه، ده‌سته‌ی ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له دوو به‌شی فیلمی درێژ و کورته فیلمی راسته‌وخۆ و ئه‌نیمه‌یشێن، به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان به بابه‌ته‌کانی رۆژی سینه‌مای منداڵان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی فیلم به ته‌کنه‌لۆژیای VR، دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ کارگێڕانی پیشه‌یی و پسپۆڕی سینه‌مای منداڵانی ئێران و جیهان ئاراسته کرد.
پێوه‌ره‌کانی یونیسێف بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلم له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌م پێیه‌ی خواره‌وه راگه‌یه‌ندراوه؛
- روانینی تایبه‌ت بۆ یه‌کێک له پرسه‌کان و که‌ڵکه‌ڵه‌کانی رۆژانه‌ی منداڵان و مێرمنداڵان
- حه‌قیقه‌ت خوازی و باوه‌ڕمه‌ندی
- داهێنان و تازه‌گه‌ری له سیناریۆ و جێبه‌جێکردن
- هاوده‌نگی و یه‌کده‌ست بوونی فیلم
- به‌کارنه‌هێنانی بازرگانی له که‌سایه‌تی منداڵ
- به دوور بوون له روانینی به‌زه‌یی و دڵسۆزانه به که‌سایه‌تی منداڵ
- به دوور بوون له دیمه‌نی توند و تیژی بۆ به‌رده‌نگی منداڵ
- روانینێکی تایبه‌ت بۆ منداڵانی چینی هه‌ژار و که‌م داهات
- تێبینییه‌کانی ئه‌خلاقی له نمایش کردنی که‌سایه‌تی منداڵ و مێرمنداڵ
- که‌ڵک وه‌رگرتن له منداڵ و مێرمنداڵ له فیلم‌دا به که‌سایه‌تییه‌کی چالاک و زیندوو
- له‌به‌ر چاوگرتنی بنه‌ماکانی ته‌کنیکی (مۆسیقا + رووناکی + وێنه + ده‌نگ + مۆنتاژ)
- به دوور بوونی که‌شوهه‌وای فیلم له هه‌ر جۆره لایه‌نگیرییه‌کی سیاسی
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی “نه‌ته‌وه‌یی” و “نێونه‌ته‌وه‌یی”دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.