به ده‌ستم با چی فه‌رهه‌نگی ووشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه
هه‌مووم به ناوی تۆ ده‌کرد
له‌جوانی ههڵمدهکێشای هه‌تا جوانیت جوانتر ده‌کرد
له شیرینیم هه‌ڵده‌گرتی تا تامیت شیرین‌تر ده‌کرد
ئه‌ی شه‌کرۆکه‌ی بن زمانم به ده‌ستم با فه‌رهه‌نگێکی
ووشه‌ی نازم بۆت چێده‌کرد
تا پێده‌شتی وه‌سفی تۆم به‌رینتر ده‌کرد
تا دێ عه‌شقت لێم ده‌ئاڵێ و هه‌موو شه‌وێ
داوای شیعرێکم لێده‌کا
وه‌کو ده‌ریا داوای شهپۆڵیم لێده‌کا
تا دێ مانام پێده‌به‌خشێ
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌گبه‌ی ئه‌وینم دانابوو
هه‌گبه به کۆڵیم پێده‌کا
له ناو خوێنم شتێ هه‌یه که ئی تۆ بێ
له‌سه‌ر دار‌و به‌ردی شه‌قامی ئه‌م شاره
حه‌رفه‌کانی ناوی تۆیه
بوونه وێردی دڵدارانی ئه‌م هه‌واره
له‌چاوم دا تۆ شک ده‌به‌ن
له دووانم تۆ ده‌بینن
له ده‌نگم گوێیان له ده‌نگته
که خه‌م له‌سه‌ر لێوم باره
کوڵینگی بێستوون له دوو ده‌ستم ده‌بینن
ده‌زانن که خه‌می فه‌رهاده‌که‌ی هه‌ولێر
خه‌می دوو چاوی شیرینت
خه‌می دووری له شیرینت
———————————————————–
تێبینی : بێ پرسی شاعیر که‌س بۆی نیه ئه‌م هۆنراوه‌یه بکات به گۆرانی
پێشکه‌شه به چرا تیڤی له ڕێگای هاوڕێی شیرینم کاک ئه‌کره‌م له هۆڵه‌ندا