به‌ندی عه‌لی .. فێبریوه‌ری 2010
ئێواره‌یه‌کی هێمنی سیحراوی
لێوان لێو له‌یارو یاوه‌ری شه‌یدا
ئه‌وانه‌ی ڕه‌شه‌بای ڕق
هه‌رگیز له‌سوچی دڵیانا په‌پکه ناخواو
هه‌ر به‌غه‌مزه‌ی چاوی خومار له‌یه‌ک ده‌گه‌ن
منیش به‌نێو
گوڵستانه‌کانی عیشقا ده‌گوزه‌رێم
ئه‌وی هه‌ڵی ده‌مژم ته‌نیا
سروه‌بایه‌کی فێنکی سرک نیه
لهئهوهڵی گه‌لاوێژی گهرمهسێرا
ئه‌وی من وا هه‌ڵی ده‌مژم
عه‌تری نه‌فخێکه له‌روحی
فریشته بۆن خۆشه‌کانی شاری به‌هه‌شت
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی .. گورگ و به‌رخی
له‌سه‌ر یه‌ک ڕووباری هه‌نگوین
گه‌رووی مه‌رام ته‌ڕ ده‌که‌ن و
گڕی تینوێتی ده‌شکێنن
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
هه‌موو بستێکی بێستانی سهرمهدیهو
گوڵ و خاری ده‌ست له‌ملن
له‌هه‌ر کوێیه‌ک دڵت گرتی
ڕه‌شماڵی زینده‌گیت ههڵدهو
بێ دڵه‌ڕاوکێ و بێ گومان
ناوی لێ بنێ .. نیشتیمان