ناسر حوسێن
07.04.2008
له‌م کوچه‌یه ،له‌م شه‌قامه
که تاریکی تیا ده‌بارێ
ده‌بێ وه‌شتی خۆشه‌ویستی و
بارانی عیشقێ بنێژین…
ئێمه له‌کوێین؟ به‌ره‌و کوێ چووین؟
کلپه‌ی ئه‌وین سۆزی نه‌ما
وه‌ک مۆمێکی به‌ر گڕی شێت
باڵای بڕا و ، توایه‌وه
ده‌بێ جودایی بچێژین …
کاتێ به‌ناو دڵتا رۆچووم
وام ده‌زانی له‌نێو ده‌ریای
ئارام و مه‌نگ ته‌نها منم
مه‌له ده‌که‌م،
نه خۆمم دی، نهڕۆخم دی
بۆیه خێرا له ده‌رچوونم
په‌له ده‌که‌م..
ئه‌و ساتانه‌ی پێده‌شتی حه‌ز
بۆ لێزه‌مه‌ی وه‌شتێکی تۆ
چاوه‌ڕوان بوو به‌ناکامی
تا بباری
تۆلهباتی هه‌ورێکی ته‌ڕ
بۆ ژووانی وه‌رزی په‌ڵه
ماچی وشک وتابلۆی گڕهت
کرده دیاری
چی ئایه‌تی عیشق هه‌بوون
له‌نێو سنگم بوونه ده‌فته‌ر
سۆزی ئای ئای وبهسته نه‌ما
نه‌ڕژێنه نێوی ده‌روونم..
که‌چی ئێستا‌و به‌بێ مردن
وشه‌ی شیعرم هه‌تیو که‌وتن
هه‌رخه‌ریکی هه‌ڵواسینی
تابلۆکانی لهبیرچوونم..
له شه‌وی ساردی زستانا
من و مه‌ی وتاریکی ژوور
مه‌ست ده‌بووین وخه‌می دووریم
بۆ چه‌ند ساتێ بهبائهدا….
هه‌تا وه‌نه‌وز په‌رده‌ی خه‌وی
به دیده‌ما را داکێشاو
له‌سه‌ر جێگه‌ی سارد‌و سڕم
ئه‌وینی تۆم به‌خۆ ئه‌دا…
سوێندبێ ئیتر به‌و ئازاره‌ی
له‌گه‌ڵمانا گه‌وره بووه
ئه‌و پێش ئێمه‌ش رهو ده‌کات و
ده‌گاته جێ..
ده‌بێ بچمه خه‌ونێکی تر
خه‌ونێ که‌وا به‌هیچ جۆرێ
له‌م جیهانه فرت وفێڵه
هه‌رگیز نه‌چێ…