خاڵه‌به‌کر/هۆڵه‌ندا
ئاسمان..،
به‌فرمێسکی من،
عه‌رشی مانگ و به‌ر هه‌یوانی ئه‌ستێره‌کانی ته‌ڕ کرد،
بێ باکانه‌ش،
کردمی به‌شوانی ئه‌ستێره‌کانی
کردمی به‌پاسه‌وانی تریسکه‌کانی
که‌چی،پێی ڕه‌وا نه‌بوو
په‌ڵه هه‌ورێک له‌خه‌و ڕابێنم
تاوه‌کو،پشویه‌ک بدا به‌چاوه‌کانم
***
ئاسمان هێنده خۆپه‌رست بوو
هه‌وره‌کانی له‌ته‌ک یه‌کا به‌شه‌ڕ ئه‌یا،
گلله‌یی له‌چاوه‌کانم ئه‌کردو بهخووناویان قایل نه‌بوو،
هینده خۆپه‌رست بوو،
ژێر په‌ڵه هه‌ورێکی لاسار‌و چه‌توونی پی ڕه‌وا نه‌بینیم..،
هێوڕی که‌مه‌وه‌و،لهدامێنیا ئاسوده‌بم
تاوه‌کو..،
چیتر،ڕووباری چاوه‌کانم
نه‌ده‌مه ده‌ست قه‌ده‌رو ئه‌ندێشه بێ ئاکامهکانم
***
ئـــــــــای که‌جوانه..!
به‌ته‌نها خوناو بڕێژیت..
ئــــــــای که‌جوانه..!
خوناو بۆ که‌سێک بڕێژیت و سه‌بوریت باته‌وه…
ئــــــــای کهجوانیشه،
بۆ جوانێک خوناو بڕێژیت و پێت بزانێت
ئــــــــای کهجوانیشه،
قامکه‌کانی ژێر برژانگه‌کانت ڕاموسێت…
ئــــــای کهجوانیشه،
برژانگه‌کانم قامکێکی ڕاموسێت.
***
ئــــــــای له‌ئاسمان کهخۆپهرسته..!
چم ناوێت لێی،
ته‌نها له‌گه‌ڵ فرمێسکێکما ئاشتم کاته‌وه
بشمهێڵێت..!
تهنهـــــــــا،
لهباخچهکهیا،
ڕۆحم بۆ په‌پوله‌یه‌کی بکه‌م به‌گوڵێک
***
ئـــــــای له‌ئاسمان..،
من چم ناوێ،
ته‌نها بهعهشقم بزانێ..،
ته‌نها پرسیارێکم لێ بکات..؟
بڵێت.؟
چاوه‌کانت ئه‌و هه‌موو بارانه له‌کوێ دێنێ..؟
***
ئـــــــــای له‌قه‌ده‌ر
ئاسمان.،
کردمی به‌کوڵکی ئه‌ستێره‌یه‌که‌وه له‌خۆم یاخی‌تر
کردمی به‌کوڵکی مانگێکه‌وه له‌خۆم شێت‌تر
***
ئــــــــای له‌قه‌ده‌ر،
خۆ من ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامی گوڵ
گوڵ..،
سه‌کۆی حه‌وانه‌وه‌ی عیشق و خه‌مه جوانه‌کانم بوو
که‌چی ئێستا…
سه‌وداسه‌ری گوڵێکم
په‌ڕه،به په‌ڕه‌ی ببێته په‌رژینی عومرم.
***
ئای له‌قه‌ده‌ری ئه‌و قه‌ده‌ره
وای لێ کردم
خێوه‌تێکی بێ چرای لهئێڵ بهجێماوبم،
له‌حه‌سره‌ت و حه‌یبه‌تا
زریکه‌ی چاوه‌کانم..،
دڵه‌ی ته‌وه‌لام ههڵگڵۆفن…
***
له‌گۆڤاری هه‌نار ژماره 49 بڵاو بۆته‌وه.