گهمڕایی و ده‌ستی به‌ده‌ستی ، جامبازی فێڵ و که‌ڵه‌کی پلان بۆکراوی ساخته‌کارانه‌ی عه‌ره‌به‌کانی کۆمسیۆن له‌به‌غداوه تا هه‌نده‌ران به‌گشتی ئه‌ڵمانیا و ده‌گاته بنکه‌ی ده‌نگدانی کۆلن له‌ژماره نایه ، له‌هه‌مبه‌ریدا خه‌یاڵ خاوی کوردان و بێ به‌رنامه‌یی کاری ته‌کنیکی و که‌س به‌که‌س نه‌بوون خه‌رمانه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سوتاند .
بۆ ده‌رخستنی هه‌ندێ لهپێشێلکاریهکان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌رجی سه‌ره‌کی بێ چه‌ندوچوون دامه‌زرانی کارمه‌ندانی کورد که له‌ده‌س عه‌ره‌به‌کان بوو له‌به‌رلینه‌وه فه‌رمان بوو ده‌بێ هه‌موو کوردێ عه‌ره‌بی بزانێ ! بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌ی بۆ عه‌ره‌به‌کانیش کوردی نازانن ؟ هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه یه‌کێ لهکاربهدهستهکانی بنکه‌ی کۆلن به‌کۆی کوردانی گوتبوو : ههذۆله وحوش . کارمه‌نده عه‌ربه‌کان سڕه بڕیان ده‌کرد خزم و که‌س و کاریان ده‌برده ژوورێ که‌چی به‌ده‌یان و سه‌دان کوردی نه‌خۆشی ، پیری ، که‌مئه‌ندام ، ژنی سک پڕ و خاوه‌ن کۆرپه چه‌ندان کاتژمێر له‌ڕێزبه‌ندی دا ده‌وه‌ستان . دواڕۆژی ئامار و ئه‌ژماری ده‌نگه‌کان گه‌وره‌ترین پێشێلکاری ئه‌نجامدرا به‌وه‌ی بڕیارێک لهبهرلینهوهدرا ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراوی ده‌نگ له‌ژماره‌ی ئه‌وه‌نده تا ژماره هه‌نده که له‌ڕۆژی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن درابوو ته‌نیا به‌دوو ئارگومێنتی ئه‌ڵمانی ده‌ربهێننه‌وه و حساب نه‌کرێ بێدانی هیچ هۆیه‌کی بڕواهێنه‌ر به‌ناڕه‌وایی ته‌واوی ده‌نگه‌کان فه‌رامۆش کران ، بێگومان ژماره‌یه‌کی زۆر و به‌رچاوه هه‌ر هه‌مووی ده‌نگی لیسته کوردیه‌کان بوو . سه‌رنج کێشانێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو تا فێڵێ یاسایی نه‌کرێ و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بن له‌هه‌مبه‌ری تکایه ئاگاداربن ڕاستگۆییه له‌ڕسته‌یه‌کدا بڵێین : گه‌را تروکاوهکانی به‌عس له‌هزر و بیری کارمه‌ندانی عه‌ربی کۆمسیۆن پێکوڕه‌ی مه‌شه‌خۆر و سه‌رهه‌ڵدانه ، ئافاتێکی سهوزقرتێنی چرۆی ده‌نگه پڕهیواکانه ، ڕاسته کورد ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی لهمشکه جه‌واڵ دڕه .