ئه‌مستردام – پێش خه‌وتن تۆزێک سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ئه‌که‌ن. زۆربه‌ی منداڵان له‌به‌ر ئه‌وهۆیه به‌ئاستێکی به‌رچاو خراپ ده‌خه‌ون ،له تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وتوه .
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا شهسهدوحهڤدهمنداڵ له نێوان ته‌مه‌نی سێ بۆ پێنج ساڵ به‌شداریان کردوه .له ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت که ئه‌و منداڵانه‌ی له دوای کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌وه هێشتا سه‌یری ته‌لفزیۆن ده‌که‌ن ،خه‌ویان زۆر خراپتره له‌وانه‌ی که له دوای ئه‌و کاتژمێره‌وه سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیان نه‌کردوه .بۆئه‌وانه‌ی که سه‌یری به‌رنامه‌ی شهڕهنگێزیانکردبێت زۆر خراپتره.
دایکی منداڵیک ووتی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵان مێشکیان له شه‌ودا زیاتر کارده‌کات ئه‌وی له ڕۆژدا ده‌یبینن له شه‌ودا کاردنه‌وه‌ی ده‌بیت . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من شه‌وان فیلمێک به منداڵه‌کانم نیشان بده‌م پێش کاتی خه‌ویان هه‌ست ئه‌که‌م که ئه‌و شه‌وه منداله‌کانم باش ناخه‌ون”.
ئه‌کادیمیای ئه‌مریکی بۆ ته‌ندروستی منداڵان ئه‌ڵێت که‌منداڵانی خوار ته‌مه‌ن دووساڵ له راستی دا نابێت سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بکه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌ومنداڵانه‌ی که ته‌مه‌نیان گه‌روه‌تره له‌دوو ساڵ ده‌بێت له ڕۆژێکدا دووکاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بکه‌ن . هه‌روه‌ها نابێت ته‌له‌فزیۆن له‌ژووری نوستنی منداڵداههبێت جونکه منداڵ نا‌توانیت خه‌وێکی ئارامی هه‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی ڤراوی هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌رگێڕاوه
وه‌رگێڕ/ گه‌شاوه جاف
له‌نده‌ن /30.04.2012