بورهان شێخ رەئوف
هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی په‌سه‌نده، خۆیشی هه‌وڵده‌دات توانا و شاره‌زایی به حوكمی ئه‌و پۆستانه‌ی پێشتر وه‌ریگرتووه له قایمقامی عەممارەوە تا پارێزگاری میسان و تا بەڕێوەبردنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و دوو خوولی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران، سه‌ركه‌وتووبێت له ئه‌ركه‌كه‌یدا، له رێگه‌ی دانانی پڕۆگرامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و پشتیوانی لاوان و بوژاندنه‌وه‌ی چینی مامناوه‌ند و هه‌ژار بكاته‌وه. بوونی پێگه و پشتیوانییه‌كی به‌هێز له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كه ئه‌ویش (هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته) كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده و عه‌زمی سوننه‌كان له‌خۆده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی توندی سه‌درییه‌كان له كاندیدبوونی، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌تی پێكهێنا. بوونی پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌ی زۆر له بانكه‌كانی عیراقدا له ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ساڵی رابردوودا، به جۆرێكه كه بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاندووه كه گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه له مێژووی عیراقدا كه خۆی له (87) ملیار دۆلار دەدات. هه‌روه‌ها پشتیوانی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م حكومه‌ته، چونكه راشكاوانه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی خۆیان بۆ راگه‌یاندووه. خاڵی لاوازی ئه‌م كابینه‌یه كورتی ماوهكهیهتی، كه له كارنامه‌ی وه‌زاریدا هاتووه ساڵێكه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش زۆر كورته بۆ جێبەجێکردنی ریفۆرم و پڕۆژه‌ی ستراتیژی. فاكته‌رێكی تر كه ئەگەری هەیە ببێته گرفت و كۆسپی گه‌وره بۆ سودانی، فاتووره‌ی ناكۆكی و ململانێكانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه له 29 و 30/ ئابدا گه‌یشته به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژی، كه بۆی هه‌یه هه‌ركاتێكی تر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه . لایەنێكی دیکە له خاڵه به‌هێزه‌كانی كابینه‌كه ئه‌وه‌یه كه پشتیوانی و پێگه‌ی به‌هێزی هه‌یه له نوێنەران، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه سودانی ته‌نها سێ كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه به خۆشیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی لاوازه له حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه رەنگە ببێته قوربانی و متمانه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه، بۆیه هه‌میشه له ژێر گوشاری ئه‌و لایه‌نانه‌دا ده‌بێت . گرفتی گه‌وره‌ی به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی سودانی شه‌قامی سه‌درییه، چونكه پیش‌تر هه‌موومان بینیمان چۆن په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وزیان دا و كۆنترۆڵیان كرد و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا پەناگیرییان کرد. بوونی به‌شێكی زۆر له لایه‌نگرانی سه‌در له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كه له 2014 ه‌وه له سێ حكومه‌تدا به‌شداربوون، ئێستا وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی قووڵ له ناو دەوڵەتدان و زۆر پێگه‌ی هه‌ستیارییان به ده‌سته‌وه‌یه له‌ناو حكومه‌تدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش كارێكی قورسه بۆ سودانی . گروپه چه‌كداره‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبین وه‌كو سه‌رایا سه‌لام و لیوای یوم ئهلموعود، له‌وانه‌یه ئه‌مانه‌ش ببنه گرفت و كۆسپی گه‌وره بۆ كابینه‌كه‌ی سودانی.
Discussion about this post