دهریا ڕهواندزی: گرنگترین بههاکانی ئازادای ئەو ئازادیەیە، کەلەپێناوی راستی و دڵسۆزی نیشتمانەکەت کار بکەیت ، نەک ئازادی بەبازرگانی نەوت بکەیت و هەستی مرۆڤایەتی بریندار بێت ،
بۆیە خاوەن سەگ بریاریدا بازرگانی بەنەوت بکات، و خاوەن پشیلەش بڕیاریدا ئیمزای بکات. گەلی کوردستان لەپیناوی دیاریکردنی مافی چارەنووسیدا خەبات دەکات. دیاری کردنی مافی چارەنووسش بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافهکانی مرۆڤ لەسەرەکیترین مافەکانی هەر نەتەوەیەکە. دیاره مافی مرۆڤ و دیموکراسی گوتاری هەنوکەی جیهان و لە دەسکەوتە بە نرخەکانی شارستانییەتی سەردەمن کەوایە بەدەنگەوەهاتن و پشتگیری کردن لەو راگەیاندراوە دەتوانێ دەستپێکێک بێ بۆ ئەوەی کە پرسی کورد لە کۆڕوکۆمەلە مرۆڤدۆستەکان و لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤەوە وەک پرسێکی رەوا بێتە بەرباس.
له ئێستادا مافی مرۆڤە گۆڕانێکی گهورهی له پێوهندییه نێونهتهوهییهکان هێناوهته ئاراوه کە پێوەندی نێوان مرۆڤ و کۆمەڵگه لە گەڵ دەولەتەکان رێک دەخا و لە بەرامبەر دەوڵەتەکاندا داکۆکی لە مرۆڤەکان دەکا واتە دەولەتەکان لە بەرامبەر پاراستنی مافی مرۆڤ ئەرکدار دەکا،مافی مرۆڤ بە بێ لەبەرچاوگرتنی رەنگی پێست، ڕەگەز و نەتەوە و ئایین و هتد، لەهەموو کات و سات و جێگهیەکدا داکۆکی لە گەورەیی و کەرامەتی مرۆڤەکان دهکا تەنیا به هۆی مرۆڤ بوونیان و هەر چەشنە هەڵاواردنێک رەت دەکاتەوە.بهم پێیه مافی مرۆڤ سڕینەوەی هەڵاواردنەکانی بە بنەماگرتووە و ئازادی و یەکسانی بۆمرۆڤەکان بە مافی سروشتی لە قەڵەم دەدا.
هەرچەندە که جاڕنامهی مافهکانی مرۆڤ گرهنتی جێبەجێکردنی نییە، بەڵام رێککەوتنی نێوان دەوڵەتهکان لە هەمبهڕ پارستن وجێبەجیکردنی هەمووو ئەو پهیماننامانهی کە لە لایهن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتهکانەوە پەسەند کراون، بۆئەوان بووە بە ئەرک . ههروهها کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە یارمەتی رێکخراوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و لە رێگەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بۆ بنیاتنان وجێبەجێکردنی بنەما گشتییەکانی ئەو یاسا و رێساگەلە دەتوانێ گوشار بخاتە سەردەوڵەتان.
بۆ وێنه وڵاتی تورکیا چهندین ساڵه داوای ئهندامهتی له یهکیهتی ئورووپا دهکا بهڵام تا ئێستا له ههوڵهکانیدا سهرکهوتوو نهبووه که یهکێک له مهرجهکانی یهکیهتیی ئورووپا بۆ وهرگرتنی تورکیا وهک ئهندام، گرینگیدان و رێزگرتن له مافی مرۆڤه لهو وڵاتهدا.
تورکیا هەموو کات دژی مافی مرۆڤ بووە ، بەتایبەتی کورد ، بەڵام سەرکردەکانی کورد چاوپۆشی دەکەن و بە دۆستی دەزانن ،
( بۆیە خاوەن سەگ بریاری دا کە نەوتی کورد بکڕێت و خاوەن پشیلەش ئیمزای بکات )
دانانی بەهای ئەو نەوتەی کە دەفرۆشرێت لەبانکێکی تورکیادا، خودی ئەو کارە، خود بەکەم زانینە، بۆ لە بانکیکی کوردستان ئەو پارە هەڵنەگیدرێت ؟! یان بۆ لەناو ئەو هەموو بانکەی جیهاندا، سەرمایەی کوردستان، ڕادەستی تورکییای فاشی بکرێت؟
بۆ نموونە بۆ لە بانکێکی سویسریدا هەلنەگیردرێت، چونکە هەر هیچ نەبێت، بانکێکە پێشینەیەکی لە مێژنەی هەیەو خاوەن بڕاوی جیهانیشە؟
هەروەهام ئەم کارە، پێچەوانەی هەڵوێستی گەلەکەمانە،چونکە تورکییای فاشی دژی هەموو بونێکی کوردو کوردستانە. بانک کردنی هەر سەرمایەیەک واتای سوود وەرگرتن لەو سامانە، بۆ تورکیا کە دژی هەموو بونێکمان بێت، سوود لە فرۆشتنی بەرهەمی گەلەکەمان وەربگرێت. هەرچەند ئێستا تورکییای فاشی چارەسەرکردنی بریندارەکانی داعش دەکات ، چەتە تورکەکان ببینن چۆن ئاوارەی کورد ریسوا دەکات .
نەفرەت لە سەرکردەکانی کورد تا ماون بێگانە پەرستن تاکەی چاو پۆشی لە راستیەکان دەکەن تاکەی مافی کورد بە فیرۆ دەدەن ، ئێوە بیرتان لە سندوقی مێشک دەشارنەوە هەرچی رق و کینە هەیە بەرانبەر یەکتری دەکەن ، لە پەنجەری ترس و تۆقینەوە سەیری ئاییندەی کورد دەکەن ، تەواوی بەڵێنەکانتان جگە لە هەڵخەڵەتاندن هیچی تر نین.
29/9/2014
کهنهدا/ئهلبێرتا
دەریا رەواندزی