لە ئایندەیەکی نزیک هونەرمەند ئیسماعیل ئیبراهیم بە خانمی موسافر جارێکی تر شاشەی تەلەفزیۆن دەڕازێنێتەوە. خانمی موسافیر لە هۆنراوەی هونەرمەند میدیا حوسێن و ئاوازی هونەرمەند ئیسماعیل ئیبراهیم خۆیەتی.
دەرهێنەری بەتوانا هەردی عومەر لە سوید کاری وێنەگرتن و مۆنتاژ و دەرهێنای گۆرانی خانمی موسافری ئەنجام داوە.
چەندین هونەرمەند لەم بەرهەمە بە ژەنین بەشدارن لەوانە هونەرمەند سەید ئەحمەد رەواندزی، هەڵبەست سەلاح، ئومێد باڵەبان، ئاکۆ عومەر وەک ئەندازیاری دەنگ و چەند هونەرمەندێکی تریش. هەروەها هونەرمەند هێمن حوسێن دابەشکردنی موزیکی ئەم گۆرانییەی کردووە.
هونەرمەند ئیسماعیل ئیبراهیم لە ووتەیەکدا بە بۆنەی ئەنجامدانی دواکاری هونەری کلیپەکەی کردە دیاری بۆ گوێگرانی موزیکی کوردی لە هەرکوێیەک بن هیوای خواست خانمی موسافر بە دڵی هەمووان بێت وە پیرۆزبایی جەژنیشی ئاراستەی هەمووان کرد.
ئەوەی شایانی باسە هەریەک لە بریاری ئیسماعیل ئیبراهیم، گۆنا ئەحمەد، شەبنم فیرۆزی بە کاری نواندن لەم کلیپە بەشداربوون وە کەناڵی کوردساتیش سپۆنسەری ئەم بەرهەمە هونەریەیە.