به‌ندی عه‌لی .. 2011
من ده‌سته‌مۆی قه‌ڵه‌مێکم
هه‌ر ساتێ مه‌زاجی گرتی
ئه‌مبا به‌ره‌و
ژووانی مۆم و په‌پووله‌و
هه‌ڵاڵه‌و هه‌نگ و گوڵه‌باخ
له‌وێ ده‌رسی عیشقم ئه‌داو
به‌ڕه‌نگه‌کانی ژیانم ئه‌ناسێنێ
ئه‌و جێیانه‌ی
کهسفری له‌دایک بوون و
ڕۆژهه‌ڵاتی موحیبه‌تن
تۆ ئاڵوده‌ی
پارچه‌یه‌ک ئاسنی ڕووتی
نهخورپهی هه‌ستێکی پیادێ
نهقهترهی شه‌رمی لێ ئه‌تکێ
مهزاجیشی ئهوبات به‌ره‌و
چاڵه سیاکانی حوزن و
لیواره سامدارهکانی ڕق و کینه‌و
دوا جێ پێیه‌کانی سه‌فه‌ر
ئه‌و جێیانه‌ی
گه‌ڕانه‌وه لێیان وه‌کو
هاتنه‌وه‌ی موسافیرێکه
له‌هه‌ساره‌ی عه‌ده‌مه‌وه
پاش فڕینی په‌ڕه‌نده‌ی روح
من ئاره‌زووی
چریکه‌ی مه‌له کێویه‌کان و
حه‌یرانه بێ کۆتاییه‌کانی ڕووبار‌و
هۆره‌کانی بای شه‌ماڵ و
ئۆپێراکه‌ی تاڤگه ئه‌که‌م
حه‌زیشم له‌سه‌مای گه‌ڵاو
بالێی ماسیه سوورهکانهو
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م باڵه‌فڕکێی
هه‌ر زهڕنهقوتهیهکیشدا
ئه‌م دڵه‌م باڵ ئه‌گرێ و ئه‌فڕێ
تۆ ، له‌زه‌ت لهزریکهی دڵ و
لهچسپهی ئه‌و نه‌رمه وهشتهی
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر
لهپشکۆی چاوه‌کانه‌وه دائه‌کات و
پاڕانه‌وه‌ی روح له‌ڕه‌شه‌بای
مه‌رگ .. ئه‌بینی
ڕه‌نگه خۆشت وه‌ک قاره‌مان
بێته به‌رچاو
هه‌رچه‌نده غروری نه‌فست
ڕێت پێنادا خۆت بناسی
گوێ بگره ئه‌ی پیاوی بچوک
ده‌با من پێت بڵێم که‌چیت
غه‌یری سنوقه سه‌رێکی چۆڵ‌و هۆڵ و
سێبه‌ری روحێکی زه‌لیل
هیچی تر نیت