هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید رایگه‌یاند بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی 690 كه‌س له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌وپه‌ری “بێ رێزیه” به‌و نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌و ئه‌و جورئه‌تی ئه‌وه‌ناكات ناوی خۆی بخاته ئه‌و لیسته‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌فته‌ی رابردوناوی 690 كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه بریاره وه‌ك “داهێنه‌ر” به‌بری 2-8 ملیۆن دینار خه‌ڵات بكرێن، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه.
هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید لهپهیامێكدا رایگه‌یاند ” من پێموایە سامانی ئەو وڵاتە هی هەموانە، بڵاوكردنەوەی ئەو ناوانە ئەوپەڕی بێڕێزییە بەو نوسەرو هونەرمەندانە كراوە، من هەرگیز رازی نەدەبوم ئەگەر پارەی هەر 690 كەسەكەشیان بدایە بەمن، چونكە بەو شێوازە رێز لەبەرهەمو داهێنانو ماندوبون ناگیرێت”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه “یەكەم كەسم كە بەرهەمەكانم لەهەموو بازارەكانی جیهاندا بڵاوكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جورئەتی ئەوە ناكەم رێگە بدەم ناوی خۆم بخەمە لیستی داهێنەرانەوە”.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ شه‌ممه هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا، رایگه‌یاند، خه‌ڵاتی داهێنانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیسته‌كه ناوی زۆر كه‌سی تێیدایه كه ” هیچ داهێنانێكیان نه‌بووه”.