هونەرمەند مەرزیە فەریقی حەوت ساڵ بەر لە ئێستا ٢٠٠٥ بۆ دوا جار چاوی لێکنا ئەمیش دوای نەشتەرگەرییەکی سەرنەکەوتوو لە ستۆکهۆڵمی ولاتی سوید. مەرزیەی فەریقی شان بەشانی هاوسەر و هونەرمەندی ناودار ناسری ڕەزازی چەندین سروودی بۆ پێشمەرگە و ژن و ماف تۆمار کردووە.
فەریقی دوا کاری هونەری خۆی کە نەیتوانی بەجێبگەیەنیت، دوای کۆچی دوایی بە ماوەیەکی کەم دڵنیا ڕەزازی کچی توانی درێژە بە کارە هونەرییەکی بدات یەکەم سیدی بە دەنگی خۆی تۆمار بکات.