ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی داویی لە ناکاوی کاک حەمە شوان شەریف مان پێگەیشت .کاک حەمەشوان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی چوونیدا بۆ سەر کارەکەی ،سەیارەکەی لەگەڵ پاسێکدا بەیەکدادەدەن و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
بەڕێزیان کەسێکی رووناکبیرو شاعیرێکی هەست ناسک و بەتوانا بوو. چەندین جار لە سایتەکەمان بە شیعر بەشی ئەدەبی ڕازاندۆتەوە. شایانی ئاماژەیە کاک حەمەشوان خەڵکی باژێڕی هەڵەبجەیەو لە کاتی تاوانی کیمیانارانی باژێرەکەدا چەندین کەسی نێو خێزانەکەی خۆی لە دەستدا .
ئێمە برسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەرو منداڵ و کەسو کاری کاک حەمەشوان دەکەین و هاوغەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کۆستە گەوریە . ئومێدەوراین چیتر ناخۆشی ریگەیان نەگرێت.
انا للە و انا الیە راجعون