ھونەرمەندی حەمید مەنێور ھونەرمەند ناوداری عیراقییە و خەلکی کوردستان تارادەیەکی ئاشنایەتیان لەگەڵ دەنگی ئەو ھونەرمەندە ھەیە بە تایبەت گۆرانی (سلامات ابعد سلامات) یادگارییەکی لای زۆربەمان خەلکی بە جێ ھێشتووە، ئێستا بۆ چەند پرۆژەیەکی ھونەری لەشاری ھەولێرە لە دیمانەیەکی کورتدا لەگەڵ”ھەولیر” ھۆکاری سەردانەکەی بۆ ئاشکراکردین و گوتی: لەگەل کەناڵی (ئەلشرقیە) بە نیازین چەندی بەرنامەیەکی ھونەری تۆمار بکەین، ئامانج لەو بەرنامەیەش گوتنەوەی چەند وانەیەی ھونەری بۆ ئەو لاوانەی کە تازە دێنە ھونەر و چۆنیەتی راھینانیان لە سەر گوتنی گۆرانی رەسەن، سەبارەت بەوەی تا چەند تا چەند شارەزایی لە سەر ھونەری کوردی ھەیە لەوەلامدا (حەمید مەنێور) گوتی: گۆرانی کوردی وەکو گۆرانییەکانی دیکەی عیراقی مێژوویەکی درێژی ھەیە و موزیکی زۆر کاریگەری ھەیە، من بەش بە حالی خۆم گویم لە زۆر گۆرانی کوردی جوان بووەـ رەنگە ئەگەر زمانی کوردیم بزانیبوایە گۆرانی کوردیشم دەگوت بەلام رەنگە ئەگەر بیلیم نەتوانی بە چاکی ئەدای بکەم.
(حەمید مەنێور) بەوە لە گۆرانیبیژانی دیکەی عیراقی جیادەکرێتە لەگەڵ تیپەربوونی تەمەنیش قژێکی رەش و قەت و باڵایەکی ریک و پیکی ھەیە، ئەو نھێنییەکەی بۆ “ھەولێر ئاشکرا کردوو گوتی: لە ژیاندا گرنگییەم زۆر بە وەرزش دەکەم ، زۆریش گرنگی بە دانیشتن نادەم، کەسێکیشم زۆر حەز بە ریک و پیکی دەم ھەمیشە حەزم لیبوو کە گرنگی بە رووخساری خۆم بدەم.
دەربارەی پێشکەوتنەکانی کوردستان بە گشتی و شاری ھەولێر بە تایبەتی، ھونەرمەند گوتی جیگای خۆشحالیە کە ئێستا کوردستان لە ھەموو بوارەکان پیشکەوتنکی زۆری بە خۆوە بینیوە بە تایبەت شاری ھەولێر جوانییەکی تایبەتی ھەیە زوو زوو سەردانی دەکەم.
ئاریان دەرگەڵەیی.