دڵکەش قادر
تۆ ئاوازێکی غەمگینی بەسەر دوا هەنسکمەوە
هەنسکی من ئاوازێکە لە میلۆدی بەفربارینەوە بەربۆتەوە نێو دوا دێڕی شیعرێکی شەرمنەوە شەرمنی تۆ دوا نیگای دەنگی ژیانەوەی سلێمانیی و ترۆپکی حەزێکی شێتانە ئای یادی بەخێر من و تۆ خوێنی هوەیدا کەوتۆتە سەر نینۆکی پەنجەتووتەمان. حەوشەی پشتەوەمان کۆڵانێکی غەمگینە و دەمانباتەوە سەر خوانێکی حەزێکی شێتانە شێتانە وەک توانە لە ترۆپکی چێژ لە نیوەی شەودا.سلێمانیی
دڵکەش قادر
Discussion about this post