بەڕێز سەرۆکی هەرێم ، سەرۆکی حکومەت کە نای خوێنەوە
کارزان کۆیی
دەک ڕو سپی بن قەوارەکان ئەندام پەرلەمانە قوڕمیش کراوەکانی ئەم هەرێمە بۆ بەڵینە سپیەکانی نێو هەمبانەکەتان من وەک نوسەرو ڕۆژنامە نوسێ، لەدیدو بۆچونەکانمدا تا ئێستا گوزارشم لەخۆم نەداوە . تا نەبێتە ڤاکتەرێ خوێنەر وا بڕوانێ لە نوسینەکانم کە لە بەرژوەندی خۆمدا ڕێچکەیان گرتوە . بەڵام ئمڕۆ ناچارلەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە (حکومەت هەمو گیانی عەدالەتیە ) خۆم دەکەمە نمونە . من نەقیبی پۆلیسی خانە نشین کراو (34) ساڵ و(10) مانگ (14) ڕۆژ خزمەتم هەیە بە بەڵگەوە وەک لە بەڕێوە بەرایەتی خانە نشین تۆمار کراوە . ئەمە جگە لەوەی 5 پێنج ساڵ نەفی کراوم بۆ هۆڕەکانی چبایش و حمار لە ناصریە و دوساڵیش ئەفسەری شۆرش بووم لە دادگای شۆرش.ئەمە بەدەر لە زیندانی کردنو ئاوارە بوونو هتدد . بەلآم ئێستا هەمو موچەکەم تەنها (340 ) سێ سەدوچل هەزار دینارە جا دەیان هۆکاری وایە کە بێ گومان بووین لەوەی (حکومەتەکەمان هەمو گیانی عەدالەتیە ) و بەمافی خۆمی دەزانم لێرەوە بڵیم دەک ڕو سپی بن قەوارەکان ئەندام پەرلەمانە قوڕمیش کراوەکانی ئەم هەرێمە بۆ بەڵینە سپیەکانی نێو هەمبانەکەتان . خۆزگەم بەخۆتان وا بە ئارامی دەخەون . من لە خوێنەری بەڕێزو گۆرانی بێژو شاعیرو بێژەرە کاندید کراوەکان ئەم هەڵبژاردنە دەپرسم ، گەر 34 ساڵ جاشێتیم بکردایە ئێستا موچەکەم چەند دەبوو؟