کارزان کۆیی: خاوەنی بەرھەمەکانی زەیتونی ئاوا من زۆرینەی کێشەکانی حکومەتی ھەرێم دەگێرمەوە بۆ دەردە قەڵەوی ، بەڵێ حکومەتی ھەرێم بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێت ، ئاستی قەڵەو بونەکەی ئەوەندە زۆر بووە کەبەزەحمەت جووڵەی بۆ دەکرێ و لەپێ کەوتوە ،
ھۆکاری سەرەکیشی دەگەرێنمەوە بۆ ناوەراستی ساڵانی نەوەت ،کە بەھۆی دژایەتی یەکتر کردنی پارتە سیاسیەکان و دروست بونی دووحکومەتی جیا لەیەک ھەرێمداو ھەڵ گیرسانی شەڕی خۆکوژی و گویێ نەدان بە کارگێریەکی زانستی وە بۆ زیاد کردنی ژمارەی ھەوادارانیان ئەم دوو حکومەتە ھەستان بەدامەزراندی ھەزاران کەس بۆ رازی کردن نەک بۆ کارکردن ئەمە بوە ھۆکارێ کەتا ئێستا حکومەتی ھەرێم بەناچاری ٧٠% بودجەکەی لەخۆیدا خەرج بکاتەوە کەدەکاتە ٩ تریلیۆن زیاتر، بێگومان ئەو لە ٣٠% دەمێنێتەوە بەشی ئاوەدان کردنەوەو پەرە پێدان ناکات ،
ھەموو وڵاتان ھەوڵ دەدەن حکومەتەکەیان رەشیق بێت و بەکەمترین خەرجی بەرێوەی بەرن ئەو بودجەیەی دەمێنێتەوە لەئاوەدان کردنەوەو پەرە پێداندا خەرجی دەکەن ، کەسێک نیە لەئێمە بتوانێ نکوڵی لەبونی کێشەو گرفت بکات ئەوەش بارێکی سروشتیە ، بەڵام شکست ئەوەیە دەستە وەستان لەئاست کێشەکاندا بوەستین وە نەزانین لەکوێوە دەست پێ بکەین چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین دەبێ ئێمە ھەولڕ بدەین دەست لەسەر شوێنی برینەکە دابنێین بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری بۆ بدۆزینەوە ئەوەندەی تر خوێنی لێ نەچۆرێ وەک نوسەرێ دەڵێ دروست کردنی باڵەخانەو ھێنانی نوێترین مۆدیلی سەیارەو ھایبات و دایبات وڵاتەکەمان دەوڵەمەند ناکات ئەوەتا ئێمە باشترین جۆری سیستەمی ئەنتەرنێت دەھێنینە دەزگاکانی حکومەتەوە بەڵام کاری پێ ناکەین باشترین بانق دەکەینەوە و بازاری بۆرسە ئامادە دەکەین بەڵام پارەکانمان لەناو بوخچەو مجەمیدەدا دەشارینەوە ھوتێلی پێنج ئەستێرە دەکەینەوە ، بەڵام ئەتەکێت نازانین سواری تازەترین مۆدێلی سەیارەدەبین وە جادەی مۆدێرین دروست دەکەین بەڵام نازانین بەچ یاسایەک بەسەریدا بڕۆین ئاخر ئەم ھۆکارانەیە وای کردوە ماستو پەنیرو قەیماغی دەشتی ھەولێر کە زۆر بەناوبانک بوو کەچی ھەولێری پایتەخت ئێستا گەورەترین بازەرە بۆ سەرف کردنی بەرھەمەکانی شیرەمەنی ئێران و تورکی و یونانی ، ئێمە وڵاتێکی ھەژار نین لەبەر نەبوونی کەرەستەی خاو یاخود سروشتی ناوچەکە توند بێت لەگەڵمان ئێمە لەبار ترین و باشترین زەمینەی پیشەسازیمان ھەیە لەناوچەکەدا بەڵام ھەژارترین ھەرێمی پیشەسازین لەرۆژھەڵاتی ناوەراستدا ئێمە ھەژار ین لەبەر بونی کەموو کورتی لە ڕەوشتی ڕۆژانەماندا. ئێمە ھەژارین لەبەر ئەوەی خوێندەوارمان زۆرە بەڵێ خوێندەوارمان زۆرە بەڵام خەڵکی رۆشنبیرمان کەمە چونکە مەرج نیە ھەمو خوێندەوارێ رۆشن بیر بێت بەڵام من ھەمو رۆشنبیرێک من بەخوێندەوار دەزانم ئێمە ھەژارین لەبەر ئەوەی خەڵکی خەمخۆرو دڵسۆزان کەمەن، ئێمە ھەژارین لەبەر ئەوەی بەرپرسەکانمان یا بۆ پارتەکانیان کار دەکەن یا بۆ گیرفانیان ، ئێمە ھەژارین لەبەر ئەوەی بەدواچون ناکرێت لەسەر ئەم جۆرە وتارانە ئێمە ھەژارین لەبەر ئەوەی کەمن ئەوانەی خۆیان بەخاوەنی ئەم حکومەتە دەزانن ،من ھەموو ھۆکارەکان دەگێرمەوە بۆ نەبونی پلانێکی ستراتیجی زانستیانەی سەردەم ، کە حکومەت ھیچ گرنگیەکی پێ نادات ، لەکۆتایدا دەڵێم بادەنگ نەدەین بە بەڵێنە بریقەدارەکان ، ئەو بەڵێنە بریقەدارانە سەری ھەموانی سپی کرد کەلاوەی زۆر کرد ھەستی نیشتیمانی شەھید کرد بەرەو دوریانێکی نادیاری بردین ، ئەوە شەش کابینەمان بەرێ کرد بەڵام لەبازنەیەکی داخراودا دەخولێینەوە ، باھەموان دەنگ بدەین بەو بەرێزەی پرۆژەیەکی گونجاو بەبەڵگەوە پێش کەش دەکات بۆ ئەم گرفتە، بێگومان زۆرن ئەوانەی پرۆژەی دروست و جوانیان پێیە بەڵام تۆ بڵێی لەنێو پارتەسیاسیەکاندا جێ یان بێتەوە تا ئێمەش دەنگیان پێ بدەین .