هونه‌رمه‌ندى گه‌نجى تازه هاتووه ناو هونه‌ر حهمهدیلان له‌دایكبووى شارى سلیَمانییهو له ئیَستادا نیشتهجیَی ولاَتى هۆڵه‌ندایه، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا به سهردانیَك گهرِایهوه كوردستان یه‌كه‌م گۆرانى خۆی به‌ناوى “سۆزى دوورى” له تیَكستى دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئاواز و دابه‌شكردنى ریَباز سه‌رباز تۆماركرد، كه له ستۆدیۆی كهنارهى شارى ههولیَر تۆماركراوه، له دهرفهتیَكى كورتدا حه‌مه دیلانمان دواند…
ئا: مه‌سعودى مه‌لا هه‌مزه
* كه‌ى تیَكهڵی دنیاى هونه‌رى بووى؟
– دهمیَكه ئاشناى هونه‌رم و حه‌زمده‌كرد كاربكه‌م، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تم بۆ نهرِهخسا كارم نه‌ده‌كرد و شوكر بۆ خوا ئیَستا یه‌كه‌م به‌رهه‌مى خۆمم تۆماركرد.
* “سۆزى دوورى” بۆ؟
– وه‌كو پیَشتریش ئاماژه‌م پیَكرد ئه‌وه خه‌ونى لهمیَژینهم بووه، بهلاَم ده‌رفه‌تم بۆ نهرِهخسابوو، دواى ئه‌وه‌ى گهرِامهوه كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ره‌خساو یه‌كه‌م گۆرانى خۆم تۆماركرد، كه هیوادارم خزمهتیَكى به‌هونه‌رى كوردى كردبیَ و كهلیَنیَكى بچووكى له‌و بواره پرِ كردبیَتهوه.
* زۆربوونى گۆرانیبیَژی گه‌نج لهمرِۆی هونه‌رى كوردى چۆن ده‌بینى؟
– به‌دڵنیاییه‌وه دهبیَته هۆی بهرهوپیَشچوونى هونه‌رى كوردى، به برِواى من هیَشتا زۆرنین ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆرانى دهڵیَن، چونكه زۆر گه‌نجى ده‌نگخۆش و به‌تواناى تریشمان هه‌یه، كه له‌به‌ر كۆمهڵیَك كیَشه تا ئیَستا نه‌یانتوانیوه بیَنه ناو ئه‌و بواره‌و خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه.
* وه‌كو گهنجیَك چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كار له میوزیكى غه‌یره كوردى بكریَ؟
– به‌لامه‌وه شتیَكى ئاساییه، زۆرجار سه‌رسامى ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌م كه له‌گه‌ڵ هونهریَكى بیانى تیَكهڵ دهكریَ، بهلاَم نه‌ك كۆپییه‌كى راسته‌وخۆ بیَ و خزمه‌ت به هونه‌رى كوردى نه‌كا.
* خۆت نیشتهجیَی ئه‌وروپاى، كه‌چی به‌رهه‌مه‌كه‌ت له ههولیَر تۆماركرد، بۆچی؟
– له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌رهه‌مم بوو، ئه‌و بهرِیَزانهى كه هاوكارم بوون هه‌موویان لیَره ده‌ژین، بۆیه منیش هیَنامهوه ئیَرهو تۆمارم كرد، خۆشتان ده‌زانن له ئه‌وروپا كاركردن بۆ هونه‌رمه‌ندى كورد كاریَكى قورِسه، هه‌ر له كۆكردنه‌وه‌ى كادیره‌كان و تۆماركردنه‌وه تا كۆتایی شته‌كان.
*كه‌ى و لهكوىَ كلیپ بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ت ده‌كه‌ى؟
– په‌نا به‌خوا به‌نیازم له داهاتوویَكى نزیكدا له ده‌ره‌وه كارى كلیپی بۆ بكه‌م.
* بۆچی؟
– لهرِاستیدا مۆڵه‌تى مانه‌وه‌م له كوردستان ته‌واو بووه، ئه‌گه‌رنا به‌لاى من جوانترین شویَن و لۆكه‌یشن له هه‌موو روویَكهوه كه كارى كلیپی لیَ بكریَ كوردستانه، هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌و كلیپه‌ى ده‌یكه‌م نزیك بیَ له كلتوورى كوردى.
* وه‌كو نیشتهجیَیهكى ئه‌وروپا، تاكى ئه‌وروپی چه‌نده ئاشناى هونه‌رى كوردین؟
– له راستیدا كه‌م، چونكه بهرِاى من ئه‌وانه‌ى ئاشناى هونه‌رى كوردین، بریتین له‌و كه‌سانه‌ى هاورِیَی نزیكى كورده‌كانن، ئه‌گینا خه‌ڵكى ئاسایی و كوردنهناس وه‌كو پیَویست ئاشناى هونه‌ره‌كه‌مان نین.