( که‌ڵکم نه‌ماوه ڕه‌فیقان به‌رگه‌ی کۆستی وا ناگرم
دڵم له‌موو باریکتره بۆخۆم وا خه‌ریکه ده‌مرم )
تۆ نه‌مردوی تۆ نامری ئه‌وه نییه گوێمان لێته
گۆرانیمان بۆ ده‌ڵێیت
ئه‌وه‌نییه له‌سه‌ر ئه‌زمه‌ڕ ڕاوه‌ستاوی
بۆ سلێمانی ئه‌خوێنی
ئێستا ئێمه هه‌رهه‌موومان دڵمان ته‌نگه
چونکه ئیتر تۆ نابینین
که‌چی سه‌یوان دڵی خۆشه
چونکه تۆی له ئامێز گرتووه
ئێستا له‌وێ هاوڕێکانت هه‌رهه‌موویان دڵیان شاده
چاویان به تۆ که‌وتۆته‌وه
که‌چی ئێمه‌ش له‌م ئه‌وه‌ڵی پایزه‌دا
له جیاتی ڕه‌نگی ئاڵتونی پایز ڕه‌ش ئه‌پۆشین
ئه‌ی کوڕه تاقانه‌که‌ی سلێمانی ئه‌ی ده‌نگه پڕلهسۆزهکهی شۆڕش
ئاخر تۆ هێشتا سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نت بوو
په‌له‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت چی بوو
باخی گشتی و شه‌قامی مه‌وله‌وی و دامێنی ئه‌زمه‌ڕ و ده‌باشان
چاوه‌ڕێتن بۆ به‌هاری ئه‌مساڵ گۆرانی تازه‌یان بۆ بڵێیت
په‌له‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت چی بوو
تۆ قه‌ت باکت له سێداره و مردن نه بوو
ئه‌ی بۆ وا زوو خۆت ڕاده‌ستی مه‌رگ کردوو
ئێمه‌ت بێ نازی ده‌نگی خۆت کرد
تۆ نه‌مردوی تۆ نامری
هه‌موو ڕۆژێ
کانی و ڕوبار یادت ئه‌که‌ن
هه‌موو ده‌مه‌و ئێوارانێ
ده‌باشان و گویژه و ئه‌زمه‌ڕ
گوێ له ده‌نگی تۆ ڕائه‌گرن
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی دێین بۆ لات
یادت ئه‌که‌ین باست ئه‌که‌ین
بیرت ئه‌که‌ین
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم